حوزه‌یران 09, 2023 16:43 Asia/Tehran
  • دەریاوان ئێرانی: پاپۆڕشکێنی دێنا ئاڵای دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە جیهاندا شەکاندەوە

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: لە هەموو توانا نێوخۆیییەکان بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکی گەورەی پاپۆڕشکێنی دێنا کەڵک وەرگیرا و ئاڵای دەسەڵاتی حکومەت و شۆڕش و کۆماری ئیسلامی لە ئاستی جیهاندا شەکێندرایەوە.

«شەهرام ئێرانی» فەرماندەی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە وتارێکدا پێش وتاری نوێژی هەینی لە مەزارگەی پیرۆزی ڕەزەوی، وتیشی: ئەرکی سەرکەوتووی پاپۆڕشکێنی دێنا لە زەریاکاندا دیاریی لاوانی ئێرانی بوو بۆ خەڵکی ناوچەکە و جێگای شانازیی کۆماری ئیسلامییە کە ئاسایش و سەلامەتیی کەشتیوانیی لە قوڵایی ئاوە نێودەوڵەتییەکان و قوڵایی ژیۆپۆلەتیکی و ستراتژیکیی حکومەت لە سنوورە دەریاییەکان بە پانتایی هەزاران کیلۆمەتر جێگۆڕکێی پێ کرا.

دەریاوان ئێرانی وتیشی: بۆ یەکەمجار هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە دەسەڵاتی ناوخۆیی و بە ئیزنی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەم ئەرکە ئاڵۆزەی لە ناخی زەریاکاندا بە ئەنجام گەیاند و دوژمنانی ڕووبەڕووی سەرلێشێوانێکی زۆر کردەوە.

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: لاوانی ئێرانی بە تەواو کردنی سەرکەوتووانەی ئەرکەکەیان ئەم پەیامەی ئێرانییەکانیان بە خەڵکانی جیهان ڕاگەیاند  کە بایکۆت و هەڕەشە و پیلانگێڕی قەت جوڵەمان پێ نابڕێت.

دەریاوان ئێرانی جەختی لەوەش کردەوە کە: بۆ جیهان سەلماندمان کە پاپۆڕشکێنی ئێرانی دروشم نییە و لە بوارەکانی ئایینی، سیاسی، نێودەوڵەتی، سەربازی و پیشەسازیدا ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانمان بە کولتووری ئێرانی بەرزتر شەکاندەوە.

سەرپەیڤ