حوزه‌یران 16, 2023 22:13 Asia/Tehran

لە دەروازەی سنووریی شەلەمچەو بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئێرانی و عێراقی، ڕاپەڕاندنی یاداشتنامەی لێکگەییشتنی قۆناغی یەکەمی بەستنەوەی هێڵی شەمەندەفەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەسرەی عێراقەوە دوای ساڵانێکی زۆر دەستی پێ کرد.

لە قۆناغی یەکەمدا بڕیارە کۆماری ئیسلامیی ئێران شانزە کیلۆمەتر لە زەوییەکانی ئەم هێڵی ئاسنینە پاک کاتەوە کە لە سەردەمی شەڕی داسەپاوی ڕژێمی بەعس دا مینڕێژ کرا بوو.

ھێڵی ئاسنی شەلەمچە بۆ بەسرە سی و شەش کیلۆمەتر درێژەو عێراقییەکان دوو سەدو پانزە ملیار دیناریان ھاوتای سەد و چل و هەشت ملیۆن دۆلار بۆ دروستکردنی خەرج کردووە.

ئامارەکان وا دەردەخەن کە ساڵانە زیاتر لە ٦ ملیۆن زیارەتکاری ئێرانی و عێراقی بۆ سەردانی مەزارگە پیرۆزەکان ھاتوچۆی نێوان ھەردووک وڵاتەکە دەکەن، شارەزایانی عێراقی لەو باوەڕەدان کە لەگەڵ تەواوبوونی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی شەلەمچە - بەسرە، لانیکەم لە ساڵانی داهاتوودا، ژمارەی زیارەتکارانی ھەردووک وڵاتەکە بۆ زیاتر لە ٨ ملیۆن کەس ھەڵدەکشێت.

سەرپەیڤ