حوزه‌یران 23, 2023 21:33 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵاھییان بە دواداچوون بۆ دۆخی حاجیانی ئێرانی دەکات

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا ئاگاداری تازەترین دۆخی حاجیانی ئێرانیی بەیوتوڵڵاھولحەرام دەبێتەوە.

«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ حوجەتولئیسلام وەلموسلیمین «سەیید عەبدولفەتاح نەواب» نوێنەری وەلیی فەقیھ بۆ کاروباری حەجج و حاجیان ، سەبارەت بە دوایین دۆخی حاجیانی ئێرانی لە سەرزەوینی وەحیدا ئاگادار کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینیی ئیرنا، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران  لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نوێنەری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، هیوای خواست کە لە ساس پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستان و هاوکاریی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی ڕێکخستنی ڕێوڕەسمی حەج لە عەرەبستانی سعودی، حاجیانی ئێرانی و وڵاتانی دیکەی جیهان لە ئەمساڵ دا، بەڕێوەچوونی ڕێ و ڕەسم و مەناسکی حەججێکی سەربەرزانە و تژی لە مەعنەوییەت لە جیهانی ئیسلامدا بەدی بکەن.

سەرپەیڤ