ته‌مووز 01, 2023 11:43 Asia/Tehran
  • هەناردەی 218 ملیۆن دۆلار کاڵاوشمەک لە سنوورەکانی کوردستانەوە بۆدەرەوەی ئێران تەنیا لە سێ مانگدا

جێگری کاروباری بازرگانی پارێزگای کوردستان وتی: لە 3 مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا 218 ملیۆن و 540 هەزار و 297 دۆلار کاڵا لە ڕێگای سنوورەکانی پارێزگاوە هەناردەی دەرەوەی ئێران کراوە

تاها سەمیعی رایگەیاند زۆربەی کاڵا هەناردەییەکان بریتی ببون لە میوە و بەرهەمی کشتوکاڵی بە رێژەی 61 لەسەد ، بەرهەمی کیمیایی و کانگایی 19 لەسەد و بەرهەمی پیشەیی 20 لەسەد ، ناوبراو وتیشی : وڵاتانی هاوردەکار ، عێڕاق، تورکیا، سووریا و هیند بوونە.

هەروەها ڕاشیگەیاند کە داهاتی ترانزیتیش لەوماوەیەدا 987 ملیۆن و 431 هەزار و 491 دۆلار بووە

 

 

سەرپەیڤ