ته‌مووز 20, 2023 19:42 Asia/Tehran
  • ڕێوڕەسمی پێشوازی لە شەهیدانی بەرگریی پیرۆز لە سنووری شەلەمچە

بە ئامادەبوونی زۆری خەڵک، ڕێوڕەسمی پێشوازی لە شەهیدانی بەرگریی پیرۆز لە سنووری شەلەمچە بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە) ڕێوڕەسمی پێشوازی لە شەهیدانی بەرگریی پیرۆز لە سنووری شەلەمچە بە ئامادەبوونی زۆری خەڵک و بەرپرسانی لەشکری و حکومەتی بەڕێوەچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، ئەمڕۆ تەرمی ١٨ شەهیدی بەرگریی پیرۆز کە تازە لە عێراق پشکنینیان بۆ کراوە، لە سنووری شەلەمچەوە گەڕێندرانەوە بۆ وڵات.

تەرمی پاکی ئەم ١٨ شەهیدە لەم دواییانەدا لە شەڕگەکانی بەرگریی پیرۆز پشکنینیان بۆ کراوە.

ڕێ و ڕەسمی پێشوازی لەو شەهیدانە بە ئامادە بوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵک بەڕێوەچوو.

سەرپەیڤ