ته‌مووز 22, 2023 17:29 Asia/Tehran
  • پەیامی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دوای سوکایەتی کران بە قورئانی پیرۆز لە سویید

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سوکایەتی کران بە قورئانی پیرۆز لە سوییدی بە ڕووداوێکی تاڵ و پیلانگێڕانەو مەترسی دار ناوبردو پێی داگرت: تەواوی زانایانی ئیسلام کۆکن لە سەر دیاری کردنی ئەوپەڕی سزادان بۆ بکەری ئەو تاوانە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دوابەدوای سوکایەتی کران بە قورئانی پیرۆز لە سویید لە پەیامێکدا وتیشی: دەبێ حکومەتی سویید ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە ڕادەستی سیستمی دادوەریی وڵاتانی ئیسلامی بکات.

لە دەقی پەیامەکەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دا هاتووە: دەوڵەتی سویید دەبێ بزانێت کە بە پشتیوانی لە تاوانبار، هەڵوێستێکی شەڕخوازانەی لە دژی جیهانی ئیسلام گرتووەتەبەرو ڕق و دوژمنایەتیی هەموو گەلانی موسڵمان و زۆرێک لە حکومەتەکانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیشی: ئەرکی حکومەتی سویید ئەوەیە کە ئەنجامدەری تاوانەکە ڕادەستی سیستەمی دادوەریی وڵاتانی ئیسلامی بکات.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جەختی کرد: پیلانگێڕانی پشت پەردەش دەبێ بزانن کە پیرۆزی و شکۆمەندیی قورئانی پیرۆز ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت و چرای ڕێنوێنییەکەی زیاتر دەدرەوشێتەوە، هاوشێوەکانی ئەم پیلانە و ئەنجامدەرانی لەوە بچوکترن کە بتوانن ڕێگری لەم درەوشانەوە ڕوولەپەرەیە بکەن.

سەرپەیڤ