ته‌مووز 25, 2023 13:06 Asia/Tehran
  • موشەکی ئەبومەهدی رادەستی هێزە دەریاوانییەکانی ئێران دەکرێت

ئێران موشەکێکی نوێ رادەستی هێزە دەریاوانییەکانی دەکات و وەزیری بەرگریی دەڵێت: هاوشێوەیەی ئەو موشەکە لە جیهاندا نییە.

ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامادەبونی وەزیری بەرگریی محەمەدڕەزا ئاشتیانی، وەزیری بەرگریی کۆماری ئیسلامی ئێران ژمارەیەک موشەکی کڕوز بە ناوی ئەبومەهدی رادەستی هێزەکانی دەریاوانی سوپای پاسداران و سوپای فەرمیی وڵاتەکە (ئەرتەش) کران.

ئاشتیانی رایگەیاند؛ ئەو جۆرە لە موشەکە توانای بڕینی زیاتر لە هەزار کیلۆمەتری هەیە و بە ئامانجی تێکشکاندنی کەشتی جەنگیی و بەرگریی دەریایی دروست کراوە.

بە وتەی ئاشتیانی: موشەکی ئەبو مەهدی نوێترین تەکنەلوۆژیای زیرەکی تێدا بەکارهێنراوە و دەتوانێت بە وردی و بە تێپەڕاندنی قەڵغانە موشەکییەکان، ئامانجەکانی بپێکێت.

ئەو موشەکە بە ناوی ئەبومەهدی موهەندیس فەرماندەی پێشوی حەشدی شەعبی عێراق ناونراوە کە لەگەڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودس-ی سەر بە سوپای پاسداران لە لایەن ئەمریکاوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە بەغداد کرانە ئامانج و شەهید کران.شەهیدکران..

 

سەرپەیڤ