بەیاننامەی ئەرتەشی ئێران بە بۆنەی ساڵیادی ئۆپەراسیۆنی میرسادەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i420106-بەیاننامەی_ئەرتەشی_ئێران_بە_بۆنەی_ساڵیادی_ئۆپەراسیۆنی_میرسادەوە
ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی ساڵیادی ئۆپراسیۆنی سەربەرزی میرسادەوە، ئەم ڕووداوەی بە نموونەیەکی ڕوونی زگاربوونی مونافیقین زانی کە بە دروشمی پوچەڵەوە خۆیانیان فڕێ دایە نێو زۆنگاوی وێرانکاریی تەواو و خۆرئاوابوونێکی سەرشۆڕانەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 26, 2023 11:39 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی ئەرتەشی ئێران بە بۆنەی ساڵیادی ئۆپەراسیۆنی میرسادەوە

ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی ساڵیادی ئۆپراسیۆنی سەربەرزی میرسادەوە، ئەم ڕووداوەی بە نموونەیەکی ڕوونی زگاربوونی مونافیقین زانی کە بە دروشمی پوچەڵەوە خۆیانیان فڕێ دایە نێو زۆنگاوی وێرانکاریی تەواو و خۆرئاوابوونێکی سەرشۆڕانەوە.

لە ئۆپەراسیۆنی میرساددا کە لە ٥ی گەلاوێژی ١٣٦٧ و بە ڕەمزی پیرۆزی "یا عەلی ئیبنی ئەبی تالیب" (ع) ئەنجامدرا؛ هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ئەرتەش و سپای پاسداران و بەسیج و هێزە جەماوەرییەکانەوە بە پشتیوانیی یەکلاکەرەوەو بێ هاوتای هێلیکۆپتەرەکانی ھێزی ئاسمانی و خەباتکارانی هێزی ئاسمانیی ئەرتەش؛ دۆزەخێکی پڕ لەئاگریان بۆ ئەو بەکرێگیراوانە ئامادە کرد کە بە وەهمی پوچەڵەوە هێرشیان کردبووە سەر ئێران.

ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی ٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی ئۆپەراسیۆنی سەربەرزی میرساد، جەختی کرد: مێژووی بەرگریی پیرۆز پڕە لە لاپەڕەی زێڕین و شەرەفمەندانە، کە تیایدا سەرکەوتنی بەرەی حەق بەسەر ناحەق بەدی دەکرێت و مایەی  پەند وەرگرتنە بۆ ئەوانەی دەمامکی دووڕووییان بەکارھێناو پشتیان لە نەتەوەکەی خۆیان کرد و دەستیان بۆ دوژمنانی ئەم گەل و حکومەتە درێژ کردەوە.

لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا باس لەوە کراوە کە ئۆپەراسیۆنی میرساد چەندین وانە و فێرکاریی تیادایە، لەوانە ئاشکراکردنی ڕووخساری ڕاستەقینەی مونافیقەکان و پێویستیی وریایی و ئامادەکاری بەردەوام بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دوژمنانەی کە بە هیچ شتێکی تر کەمتر لە فەوتان و لەنێوبردنی ئەم نەتەوە و حکومەتە ڕازی نابن.