ته‌مووز 27, 2023 11:52 Asia/Tehran
  • دوسەد و پەنجا هەزار زیارەتکار لە سنووری باشماخەوە دەچنە کەربەلا

جێگری پارێزگاری کوردستان بۆکارەباری سیاسی و کۆمەڵایەتی وتی: پلانڕێژی بۆ هاتوچۆی 250 هەزار زیارەتکاری ئەربەعینی حسێنی لە سنووری باشماخەوە بۆ ئەمساڵ ئەنجام دراوە.

بە ڕاپۆرتی ئیسنا، مەهدی ڕەمەزانی لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: گواستنەوەی بەهەزاران زیارەتکار لەودیوی سنوور و دابینی پێداویستی بۆ حەسانەوەیان لە عێڕاق، بەرنامەیەکە کە هەنگاوی بۆ هەڵگیراوە.

ناوبراو وتیشی : سنووری باشماخ زیاتر بۆ ترانزیت و بازرگانییە و گومرگ و ئیدارەی ڕێگاوبان ئەبێ بۆ ئەو بەشەش هەوڵی پێویست بدات کە بەشی موسافران و بازرگانی تووشی کێشە نەبێت و ئاستی بازرگانی تووشی گرفت و دابەزین نەبێت.

 

سەرپەیڤ