پلاسخارت گەیشتە تاران و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبۆوە
نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتە تاران و لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوللەهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبۆوە.
بەگوێرەی ئاژانسی ئیرنا، جینین هێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە تاران لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوللەهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوەوە و لەسەر پرسە جۆربەجۆرەکان وتوێژ دەکەن.
میدیاکانی ئێران باسیان لە وردەکاری سەردانەکەی نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان نەکردوە، بەڵام ئەوە دوەمین سەردانیەتی بۆ تاران لە دوای 31ی (کانونی دوەم/1)ی 2021 کە ئەوکاتە لەگەڵ عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبوەوە.
پلاسخارت ساڵی 1973 لەدایکبوە و سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکارێکی هۆڵندییە، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاوکاری عێراق لە 17ی (کانونی دوەم/1)ی 2018وە، ئەندامی پارتی گەلە بۆ ئازادی و دیموکراسیی.
لە مانگی ئابی 2018، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان، پلاسخارتی وەک نوێنەری تایبەتی خۆی لە عێراق و سەرۆکی نوێنەرایەتی هاوکاری نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق (یونامی) دەستنیشان کرد.