ته‌مووز 31, 2023 17:02 Asia/Tehran
  • سەرۆکی دەزگای دادی ئێران: گرووپە تیرۆریستەکان دەبێ یەک بە یەک بێنە پشت مێزی دادگایی کردن

سەرۆکی دەزگای دادی ئێران وێڕای پێداگرتن لەسەر ئەمەی کە دەبێ دۆسیەی تاقمە تیرۆریستییەکان تۆکمەوتەواو بکرێن ، وتیشی: ڕاگەییشتن بە دۆسیە ھەڵپەسێردراوەکانی ئەو تاقمانەی کە لە ڕۆژانی سەرەتای شۆڕشدا تاوانیان دژ بە گەل و وڵات ئەنجام داوە، لە بەرنامەدایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حوججەتولئیسلام «غوڵامحسێن موحسینی ئیژەیی» سەرۆکی دەزگای دادی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای دادی ئێران سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی ئەو تاقمۆکانەی کە لە سەرەتای شۆڕشەوە تاوانیان دژ بە گەل و وڵات ئەنجام داوە، وتی: تاقم و ستافێک ڕاسپێردراون و ئەرکمەند کراون بەوەی کە دۆسیە ھەڵپەسێردراوەکان ، بە تایبەت دۆسیەی ئەو گروپانەی کە لە ڕۆژانی سەرەتای شۆڕشدا تاوانیان بەرامبەر چین و توێژە جیاوازەکانی خەڵک و وڵات ئەنجامداوە، بە ئەنجامی پێویست بگەیەنن.

لە هەمان کاتدا سەرۆکی دەزگای دادی ئێران ئاماژەی کردە ئەو پیلانانەش کە دوژمنان وێڕای توڕەبوون لەو شکستانەی کە تووشی ھاتوون لەهەوڵی جێبەجێکردنیاندان، وتیشی: ھێندێک شتی لاوەکی و پەراوێز دروست دەکرێت بۆ دوورخستنەوەی زەینی خەڵک  لە چارەسەرکردنی پرسە سەرەکی و ئەولەویەت دارەکان ؛ ڕۆژانە بەرەی دوژمن خەڵک بە دەنگۆ و تێکەڵ کردنی حەق و ناحەق سەرقاڵ دەکات بۆ ئەوەی بەخەیاڵی خۆی وڵات لە ڕێگای پێشکەوتن و چارەسەرکردنی کێشەکان پەکی بکەوێت.

موحسینی ئیژەیی ھەروەھا جارێکی دیکە سووکایەتی بە قورئانی پیرۆزی ئیدانە کرد و وتی: ئەم جۆرە سوکایەتیانە پیلانێکی بەرنامە بۆ داڕێژراوی شەیتان سیفەتان و زایۆنیستەکانە.

ڕۆژی شەممە (٢٩ی ژوئیە)، دادگای کەتنی ژمارە یەکی پارێزگای تاران، بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەکی گشتی کە لە ڕۆژنامە بەربڵاوەکاندا بڵاوکرایەوە، داوای لە ئەندامانی هەڵهاتووی تاقمی تیرۆریستی مونافیقەکان کرد کە لە پرۆسەی ڕاگەییشتن بە دۆسیەکانیان بریکاری خۆیان بەم دادگایە بناسێنن ھەتا لەو دۆسیەیەی کە بۆیان پێکھێنراوە  بەرگرییان لێ بکات.

سەرپەیڤ