ئاب 15, 2023 17:59 Asia/Tehran
  • ئێران به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی گه‌یانده‌ سێ ملیۆن و 190 هه‌زار به‌رمیل

به‌پێی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و وڵاته‌ به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ سێ ملیۆن و 190 هه‌زار به‌رمیل، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ هێشتا سزاكان له‌ دژی ئێران لانه‌براون.

جه‌واد ئۆوجی وێڕای خستنه‌ڕووی ئه‌و ئاماره‌، بۆ میدیاكان ئاماژه‌ی دا كه‌ ئێستا توانای به‌رهه‌مهێنانی ئێران ، سێ ملیۆن و 850 هه‌زار به‌رمیله‌.

به‌پێی قسه‌ی وه‌زیری نه‌وتی ئێران، ئه‌و وڵاته‌ ته‌نیا له‌ ساغكردنه‌وه‌ی نیو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ بازاڕه‌كان كێشه‌ی هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ده‌هێنێت یان له‌ ناوخۆ بۆ به‌رهه‌می تر ده‌یگۆڕێت و ساغی ده‌كاته‌وه‌، یان هه‌نارده‌ی وڵاتانی ده‌كات.

به‌گوته‌ی وه‌زیری نه‌وتی ئێران، جگه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی ملیۆنێك و 190 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، رۆژانه‌ یه‌ك ملیار مه‌تر سێجا گازی سروشتیش به‌رهه‌م ده‌هێنن.

 

سەرپەیڤ