دووهەمین کۆبوونەوەی قودس و ئینتفازە لە تاران بەڕێوەچوو
تشرینی یهکهم 29, 2023 13:30 Asia/Tehran
هەواڵنێر:نەسرین حاتەمی
«موسی ابومرزوق» ئەندامێکی باڵای بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ باسی ئامادەیی حەماسی کرد بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارنامەکەی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و وتیشی: پەلامارە بێ وچانەکانی دوێنێی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە بەشێک لە پیلانی ئەم ڕژێمەیە بۆ کۆچاندنی بەزۆرەملی و قەڵاچۆ کردنی خەڵکی فەلەستین.
«موسی ابومرزوق» لە درێژەدا بە ئاماژە بە هەڵمەتەکەی شەوی رابردووی سوپای ڕژێمی زایۆنی وتی: ئەمانە هەڵمەتی سەربازین کە بێتوو سەرکەوتوو بن، بەردەوام دەبن و بێتوو شکست بێنن دەڵێن ئەوە هەڵمەتی زەوینی نەبووە.