تشرینی دووه‌م 04, 2023 17:30 Asia/Tehran

بەشداربووانی ڕێپێوانی یەومڵای سێزدەی گەڵاڕێزان بە دەرکردنی بڕیارنامەیەک وێڕای ئیدانەکردنی سیاسەتی دوو فاقیی دەسەڵاتدارانی ڕۆژاوایی بەرامبەر بە مافی مرۆڤ جەختیان کرد تا سەرکەوتنی یەکجاریی فەلەستین لە تەنیشت ئەم گەلە خۆڕاگر و قارەمانە هەر دەمێننەوە.

بەشداربووانی ڕێپێوانی یەوموڵای سێزدەی گەڵاڕێزان لە بڕیارنامەی خۆپیشاندانیە سەرانسەرییەکەیاندا بە ڕێزگرتن لە یاد و بیرەوەریی خوێندکارانی شەهید و قارەمانی خوێندنگە و زانکۆکان کە بە پەیڕەوی لە بناغەدانەری کۆماری ئیسلامی ئێران حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) عەم ڕۆژەیان کردووە بە یەکێک لە گرنگترین ڕۆژەکانی سەربەرزی و سەربەستی و خۆڕاگری و بەرخۆدان بەرامبەر بە ئستکبار، ڕایانگەیاند کە ئێستا خوێناویترین کەرتی گەمارۆدراو بە دڕندەخۆیی مودێرنی ئیستکباری جیهانی بە توانای چەکی ئیمان و خۆڕاگری بە دەستێک کە لە قۆڵی خۆڕاگری هاتۆتە دەرەوە، شیرینی و جوانی و هەروەها سەرکەوتن و سەربەرزی بە هئۆپەراسیۆنی هەمەلایەنە و چەند ڕەهەندی باهۆزی ئەقسا خوڵقاندووە. بەشداربووانی خۆپیشاندانی سەرانسەریی یەوموڵای سێزدەی گەڵاڕێزان ڕاشکاوانە ڕایانگەیاند؛ قەیرانی ناوچەیی ئێستای ڕۆژاوای ئاسیا سەرچاوەی دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی یاساشکێنانەی ئەمریکای جەنایەتکار لە  پڕچەک کردن، پشتیوانیی دراوی و هەروەها دنەدانی حکوومەتی دڕندە و تیرۆریستی زاییۆنی. لەم بەیاننامەیەدا داوا لە هەموو وڵاتانی ئیسلامی و حکوومەتە سەربەخۆکان کراوە کە بە ئیدانەکردنی جددی جەنایەتە دژە مرۆییەکان و ڕەگەزکوژیی خەڵکی مەزڵوومی غەززە بە دەستی ڕژێمی ڕەگەزپەرستی زایۆنی لە کۆڕە نێودەوڵەتییەکاندا، دەس بدەنە پچڕینی پێوەندیی سیاسی، هاریکاری ئابووری و هەناردەکردنی نەوت و گاز و بەم شێوەیە ئەرکی مرۆیی خۆیان بە جێ بێنن. بەشداربووانی ڕێپێوانی یەوموڵای سێزدەی گەڵاڕێزان بە ڕێزگرتن لە گەلانی ئازادیخوازی جیهان و خەڵکی وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەت گەلی شۆڕشگێڕی ئێران لەبەر ئامادەبوونی بەشکۆ، پڕمانا و هەروەها وزەبەخشیان سەبارەت بە پشتیوانی کردنی خەڵکی مەزڵوومی غەزە و خەباتکارانی فەلەستینی، ڕایانگەیاند کە تا سەرکەوتنی یەکجاریی فەلەستین لە تەنیشت ئەم گەلە خۆڕاگر و قارەمانە هەر ڕادەوەستن و هەروەها پشتیوانی دەکەن لە هەڵوێستی سەربەرزانە و دیپلۆماسیی چالاکی  حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

سەرپەیڤ