تشرینی دووه‌م 05, 2023 18:30 Asia/Tehran

وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق لە وتووێژێکی تەلەفۆنیدا وێڕای تاوتوێ کردنی پێشهاتەکانی ئێستای فەلەستین و جینۆسایدی غەززە،جەختیان لەسەر پشتیوانی کردنی گەلی فەلەستین کردەوە.

حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وێڕای ئاماژەدان بە دوایین جموجۆڵە دیپلۆماسییەکان و ڕاوێژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەردەوامیی  تاوانە جەنگییەکانی ڕژیمی زایۆنی و کوشتنی بەکۆمەڵی خەڵکی سڤیل بەتایبەتی ژنان و منداڵان و پشتیوانییە سەربازییە بەرفراوانەکانی ئەمریکا بۆ ڕژێمی دەستدرێژکاری زایۆنیی، بە فاکتەری سەرەکیی پەرەسەندنی قەیرانی ئێستای ناوچەکە زانی و فراوان بوونی بازنەی شەڕەکەی لە بەرامبەر توندکردنەوەی شەڕ لە لایەن ئەمریکاوە لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنیی غەززە، بە بابەتێکی دوورەپەرێزی لێ نەکراو زانی.

فۆئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقیش لەم وتووێژەدا جەختی لە پێویستیی ھەنگاوی یەکانگیرو ھاواھەنگی وڵاتانی ئیسلامی بۆ پشتیوانی لە جەماوەری فەلەستین، ڕاگرتنی ھێرشەکان و پێشگرتن بە پەرەسەندنی شەڕ کردەوە.

سەرپەیڤ