ئێران دوهەمین وڵاتی دروستکەری " کەرەستەی دەسنیشان کردنی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە"
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i422792-ئێران_دوهەمین_وڵاتی_دروستکەری_کەرەستەی_دەسنیشان_کردنی_شێرپەنجەی_ڕیخۆڵە
توێژەرانی کۆمپانیایەکی بنەمازانست بۆ یەکەمجار توانیان کەرەستەی دەسنیشان کرانی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە دروست بکەن کە ئێران دوای ئاڵمانیا دوهەم وڵاتی دروستکەری ئە جۆرە کەرەستەیەیە
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
تشرینی دووه‌م 12, 2023 10:15 Asia/Tehran
  • ئێران دوهەمین وڵاتی دروستکەری

توێژەرانی کۆمپانیایەکی بنەمازانست بۆ یەکەمجار توانیان کەرەستەی دەسنیشان کرانی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە دروست بکەن کە ئێران دوای ئاڵمانیا دوهەم وڵاتی دروستکەری ئە جۆرە کەرەستەیەیە

بەڕێوەبەری کۆمپانیای بنەمازانست لە دروستکرانی کەرەستەی دەسنیشان کردنی ڕیخۆڵەی شێرپەنجە بۆ یەکەم جار لە وڵات هەواڵی دا ووتی: ئێران دوای ئاڵمان دوهەمین وڵاتی دروستکەری ئەم جۆرە کەرەستەیەیە.حامد باقری وێڕای ئاماژەدان بەمەکە ئەم کۆمپانیایە بەرهەمهێنەری پسپۆڕایەتی کەرەستەی دەستنیشان کرانی خێرایە ڕایگەیاند؛ ئەم کۆمپانیایە کەرەستەی دەستنیشانکرانی خێرای جۆربەجۆری وەکوو پەنیلی دڵی بۆ دیاری کرانی جەڵتەی دڵ، پەنیلی هەوکردن وچڵک کردن بۆ دیاری کرانی هەوکردن یاچڵک کردنی گەدە ، هیپاتیت وچڵک وهەو کردنەکنی تر بەرهەم دینێت .