تشرینی دووه‌م 19, 2023 22:00 Asia/Tehran

جێژینی بیست و حەوتەمین ساڵهاتی کەناڵی جیهانی سەحەر بەبەشداری بەرپرسانی ئەو کاناڵەو جێگری ئێستای دەرەوەسنووری ڕادیۆ تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامی بەڕێوە چوو.

ئەو کەناڵە تەلەفزیۆنیە یەکەم کەناڵی تەلەفزیۆنی دەرەوەسنووری ڕادۆێ تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران"ە کە لەساڵی هەزارو سێسەدو حەفتاو شەشی کۆچی خۆریەوە چالاکیەکانی خۆی بە حەوت زمان دەست پێکرد.

ئیبراهیم عەلی بورزی کارگێری گشتی ئەو کەناڵە لەو پەیوەندیەدا ڕایگەیاند کە کەناڵی جیهانی سەحەرهەنووکە خاوەنی پێنج کەناڵی کوردی و ئازەری ئۆردوو باڵکان و ئەفغانستانەو کەناڵگەلی تەلەفزیۆنی ئینگلیزی و عەرەبیش پێشتر بەشێک لە تۆڕی میدیایی سەحەر بوون.

یەکەم وەشانی ڕادیۆیی میدیای دەرەوەی سنووری ئێرانیش دەگەڕێتەوە بۆ چالاکی ڕادیۆ کوردی کە حەفتاو حەوت ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکردوەو تاکووئێستاش هەروا بەردەوامە.

هاوکات ئەحمەد نەورۆزی جێگری بەرپرسی ئێستای ڕادیۆ تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامی لەمیانەی گوتارێک دا ڕایگەیاند کە کەناڵی سەحەر درێژەی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەو لەهەوڵ دایە تاکوو جگە لە بەرنامەسازی کەلتووری و کۆمەڵایەتی و دایکیۆمێنتاری لە بەشی هەواڵیش دا پێویستی بەردەنگەکانی فەراهەم بکا.

لەو جێژنەدا چەند ڤیدیۆیەک لە دەسپێکی یەکەم پەخش و وەشانی سەحەری کوردی بە بەشداری سەرۆک کۆمارو بەرپرسانی ئەوکاتی ڕادیۆ تەلەفزیۆنیش بڵاو کرانەوە.

سەرپەیڤ