تشرینی دووه‌م 22, 2023 12:30 Asia/Tehran

وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، باسی هەڵکشانی ئاستی بەرهەم هاتنی نەوتی ئێران بۆ شەش پوینت سێ ملوێن بەرمیل لە ڕۆژدا.

ئەوجی  لە کاتی سەردانی سەید ئیبراهیم ڕەیسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وەزارەتی نەوت وتیشی: لە کابینەی سێزدەهەمدا پلان داڕێژراوە بۆ جێبەجێ کردنی ئەولەوییەتەکانی پیشەسازیی نەوت کە سەرمایەنانەوە لە پرۆژە سەرەکی و بنەڕەتییەکان لە گرینگترینی ئەو ئەولەوییەتانە دێنە ئەژمار.

وەزیری نەوتی ئێران جەختی کرد: سەرمایەنانەوە لە بواری پاراستن و گەشەپێدانی بەرهەمهێنان، گەشەدان بە بەرهەمی نەوت و گاز، زیاتر کردنی بەرهەمی کێڵگە هاوبەشەکان، کۆ کردنەوەی گازی مەشخەڵەکان، پاشەکەوتی گازی سرووشتی، پەرەپێدانی چالاکی بۆ دۆزینەوەی کێڵگەی نەوتی و گازی نوێ، ڕۆنانی پاڵاوتگە، بەرزکردنەوەی کوالیتیی بەروبووی پترۆشیمی و زیاترکردنی ڕادەی جیاکردنەوەی گاز لە نەوتی هەڵینجێندراو لە پاڵاوتگە گازییەکان لە بابەتە گرینگ و سەرەکییەکانی پرۆژەکانی سەرمایەنانەوەی پیشەسازیی نەوت لە کابینەی سێزدەهەم بوون.

سەرپەیڤ