تشرینی دووه‌م 23, 2023 10:40 Asia/Tehran

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتی: بنەمای چالاکییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لەبارەی ئێران، ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام و بڕیارنامەی ٢٢٣١ـە و ئێرانیش بە پێی یاسای هەنگاوی ستراتژیک یۆرانیۆم دەپیتێنێ.

"محەممەد ئیسلامی" ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کابینەی وەزیراندا راشکاوانە رایگەیاند: هەنگاوەکانی ئێران لە چوارچێوی سیستەمی کۆنترۆڵ و چاودێریدا جێبەجێ دەکرێ و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیش چاودێری لەسەر دەکات.

ئیسلامی بە ئاماژە بەوەی کە ئێستاکە شیاوەتی سەد و بیست پشکێنەری ئاژانس بۆ سەردانی ئێران پشتراست کراوەتەوە، هیوای خواست کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی خۆی ببوێرێ لە دووپات کردنەوەوەی تێکەڵاوی سیاسەت کردنی چالاکیی ئاشتیانەی ئەتۆمیی ئێران.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران سەبارەت بە راپۆرتەکەی ئەمدواییەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لەبارەی ئێرانەوە وتی: ڕاپۆرتەکانی ئاژانس لەسەر دوو بنەمایە کە یەکیان بە پێی بڕیارنامەی ٢٢٣١ یان هەمان بەرجامە، کە بەو پێیە بە سەرنجدانی ئەوەی کە بێتوو لایەنێک ئەرک و ئەستۆگرییەکانی بەجێ نەهێنی لایەنەکانی دیکە دەتوانن خۆببوێرن لە بەجێهێنانی ئەرک و ئەستۆگرییەکانیان؛ جگە لەوەش یاسای هەنگاوی ستراتژیکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێرانە کە بە پێی یاسا وڕێساگەلی دیاریکراوی ئاژانس دەچێتە پێشەوە. 

کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پشت بەستن بە توانا و لێهاتووییەکانی پسپۆڕانی ناوخۆیی دەستی داوەتە دەکارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆمی و بە نیازپاکی تەواوەوە سەلماندوویەتی کە دەکارهێنانی ئاشتیانە و پیشەسازییانە نەبێ، هیچ ئامانجێکی دیکەی لە دەکارهێنانی ئەم وزەیە نییە. 

سەرپەیڤ