تشرینی دووه‌م 28, 2023 08:00 Asia/Tehran

فەرماندەری ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران وێڕای ئاماژە بە تایبەتمەندی دژەپاپوری دیلمان، بەرهەمهێنانی ئەو دژەپاپوره ی بە شاکاری مێژویی هێزی دەریاڤانی وڵات پێناسە کرد.

سەرداری سەرلەشکر محمد باقری فەرماندەری ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران  لەڕی و رەسمی پەیوەستکردنی دژەپاپوری خۆمالی دیلمان لە ناوچەی چوارەمی کوپاپوری باکور لە بەندەرئەنزەلی بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کە ئەو دژە پاپورە یەکێک لە پێشکەوتووترین دژە پاپوره کانی هێزی دەریاڤانی بوەو هیچ لە هاوچەشنەکانی خۆی لە جیهان دا کەمتر نیە کە لەلایەن پسپۆڕانی هێزی دەریاڤانی ئەرتەشەوەو وەزارەتی بەرگری و پاڵپشتی و کۆمپانیا زانست تەوەرە ئێرانیەکانەوە ساز کراوە.

سەرلەشکر باقری وێڕای راگەیاندنی ئەوەی کە دژەپاپوری دیلمان پەیامی ئاشتی و هاوڕێیەتی دەنێرێ بۆسەرجەم وڵاتانی دراوسێی کۆماری ئیسلامی بەتایبەت وڵاتانی کەناری خەزەر، وتیشی لەمڕوە ئەو دژە پاپوره لە خزمەتی ئاسایش و هێوری کو پاپوره بازرگانیەکان و بەربەرەکانی لەگەڵ ڕەشەکوژەکان و ڕوداوەکانی داهاتوە.

فەرماندەری ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر پێویستی گرینگی دان بە سەربەخۆیی و پشت ئەستووربوون بە زانایانی خۆماڵی لە سازکردنی جۆرەها لە جبەخانەی جەنگی ئێرانی وتیشی کە هێزی دەریاڤانی ئەرتەشی ئێران بە بوونی لەنێو ئاوە ئازادو نێودەوڵەتیەکان داو سەفەرە مێژویەکەی بەدەوری جیهان داو هاوکات بەسازکردنی دژەپاپوری دیلمان بەدیاری خست کە لە سەردەمی بایکۆتیش دا دەکرێ پشت ئەستوور بە لێهاتوویی نێوخۆیی  سەرکەوتنی زۆر وەدەست بێ.

سەرپەیڤ