تشرینی دووه‌م 29, 2023 16:00 Asia/Tehran

فەرماندەری گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ کۆمەڵێک لە فەرماندەرانی هێزی دەریاوانی کۆماری ئیسلامی ئێران پێداگری کرد لەسەر پێویستی دۆزینەوەی لیهاتووییگەلی نوێ بەئامانجی بردنەسەری ئاستی هێزمەندی نیزام و وڵات و هاوکات زەنوێری و هیوابەخشی لەنێو کۆمەڵگە.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ سێ شەم لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ فەرماندەرە گشتیەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی و ژومارەیەک لە فەرماندەرانی هێزی دەریاڤانی ئەرتەش وێڕای ئاماژە بە لێهاتویە زۆرەکانی نێو هێزی دەریاڤانی ئەرتەش بەتایبەت لێهاتوویی ئەو هێزە لەبواری یارمەتی دانی بەڕێوەبردنی سیاسەتی ئابووری دەریاونی فەرمووی: پێویستە هەوڵ بدرێ کە هێزی دەریاڤانی ئەرتەش بەشێوەیەکی گشتگیر ببێتە هێزێکی ستراتیژیکی.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامنەیی ڕیبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی حەوتی سەرماوەزی وەک ڕۆژی هێزی دەریاڤانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە ڕۆژێکی مێژویی و لەبیرنەکراو پێناسە کردو وتی کە  پێویستە ڕۆژێکی وا وەک ڕۆژی لەخۆبووردوویی هێزی دەریاڤانی ئەرتەش بناسێندرێ.

ڕیبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پێشکەوتنەکانی هێزی دەریاڤانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێرانی هەر لەسەرەتای شۆڕشەوە تابەئێستا بە بەرچاوو باوەرنەکراو لێکدایەوەو وتی کە لە ساڵانی سەرەتای شۆڕش دا بڕوا بەوە نەدەکرا کە هێزی دەریاوانی ئەرتەش ببێتە هێزێک لە نێوئاوە واوەسنوریەکان دا، بەڵام ئەوەتا ئێستا ئەو هێزە بە هێزمەندی و شێلگیرانە سەفەری سی و شەش پلەی دەوری دنیا دەکاو سەربەرزانە دەگەڕێتەوە بۆ وڵات.

بەڕێزی وتی کە ڕۆژگارێک کەس وای بۆ نەدەچوو کە هێزی دەریاڤانی ئەرتەش بتوانێ بچێتە نێو دەریای خەزەر بەڵام ئەوەتا ئێستا لە کەنارەکانی ئەو دەریایەدا دژەناڤگانی ساز کردوە کە دەخرێتە نێو قوڵایی ئاوەکانەوە.

ڕیبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای پێداگری لەسەر بەرزکردنەوەی بەردەوام و ئامادەباشی جەنگی ئەو هێزە بە کەڵک وەرگرتن لە لێهاتویەکانی وتی: لێهاتویەکی دیکەی هێزی دەریاڤانی کە دەتوانی دڵی گەنج و لاوان زەنوێرو هیوادار بکا بواررەخساندن بۆ بەڕێوەبردنی ئوردوگەلی ڕێبوارانی ڕیگەی پێشکەوتن لە کارخانەو تواناکانی ئەو هێزەیە.

ئەمڕۆ سێ شەممە، حەوتی مانگی سەرماوەز ساڵهاتی حەماسەخوڵقێنی هێزەکانی ناوچەی موشەکهاوێژی پەیکان و ساڵڕۆژی هێزی دەریاڤانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

سەرپەیڤ