کانونی یه‌که‌م 05, 2023 08:00 Asia/Tehran

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، بەشێوەی فەرمی دەستی دایە پێشوازی کردنی سەرۆک کۆماری کووبا.

سەید ئیبراهیم ڕەیسی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ لە کۆمەڵەبینای کلتووری- مێژوویی سەعداباد پێشوازیی فەرمی کرد لە "میگێل دیاز کانێل" سەرۆک کۆماری کووبا.

"میگێل دیاز کانێل" سەرۆک کۆماری کووبا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە پێشوازیی وەزیری تەندرووستیی ئێران گەیشتە فڕۆکەخانەی مێهرابادی تاران.

سەرۆک کۆماری کووبا بە بانگهێشتی فەرمیی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و پاش ٢٢ ساڵ لە دوایین سەفەری فیدێل کاسترۆی سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئەم وڵاتە ، لە سەرووی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابوورییەوە سەردانی تاران کردووە.

"میگێل دیاز کانێل" لەم سەفەرەدا جگە لە دیداری فەرمی لەگەڵ ڕەیسی دیدارگەلێکی دیکەشی لەگەڵ ژمارێک کاربەدەستی باڵای ئێران دەبێ و سەردانی پێشانگەی تواناکان و دوایین دەسکەوتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گۆڕەپانی تەکنۆلۆژیایی دەکات. سەرۆک کۆماری کووباو هەروەها سەردانی "ئەنستیتۆ پاستۆر"ـیش دەکات کە لە بواری پزشکی و دەرمانیدا هاوکاری دەکات لەگەڵ کووبا.

سەرپەیڤ