کانونی یه‌که‌م 05, 2023 09:00 Asia/Tehran

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: دەبێ توانا و پوتانسییەلی بەرفرەوانی سیاسی و ئابووریی ئێران و کووبا بەکار بهێندرێ بۆ پێکهێنانی یەکێتی و هاوپەیمانی لە نێوان ئەو وڵاتانەی بەرامبەر بە زۆربێژییەکانی ئەمریکا و ڕۆژاواییەکان هاوهەڵوێستن.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە دیداری "میگێل دیاز کانێل"ی سەرۆک کۆماری کووبا و شاندی هاوڕێی فەرمووی: هاوپەیمانیی نێوان  ئەو وڵاتانەی بەرامبەر بە زۆربێژییەکانی ئەمریکا و ڕۆژاواییەکان هاوهەڵوێستن، بە تەرکیز کردنە سەر هاوکاریی ئابووری دەتوانێ لە سەر پرسە گرینگەکانی جیهان لەوان مەسەلەی فەلەستین هەڵوێستێکی هاوبەش و کارتێکەری هەبێ.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەبارەت بە فەلەستین فەرمووی: مەسەلەی فەلەستین تەنیا پێوەندی بە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی غەززە و بۆردومانەکانیەوە نییە، لەبەر ئەوەی کە خەڵکی فەلەستین لە ماوەی ٧٥ ساڵی ڕابردوودا بەردەوام لە ژێر ئەشکەنجە و ئێش و ئازارو کوشت و کوشتاردا بوونە، بەڵام ئێستا کارەساتەکەی کەرتی غەززە ئەوەندە گەورەیە کە هەموو ڕاستییەکان بۆ بیر  وڕای گشتیی جیهان دەرکەوتووە و شاردنەوەی هەر گونجاو نییە.

حەزرەتی ئایەتووڵلا خامەنەیی هەڵوێستەکانی سەرۆک کۆماری کووبا سەبارەت بە پرسە جیهانییەکان بەتایبەت سەبارەت بە مەسەلەی فەلەستینی لە ئاراستەی هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا زانی و بە ئاماژە بە هاوکارییەکانی دوو وڵات لە کۆڕە نێودەوڵەتییەکاندا وتیشی: دەبێ پێوەندییەکانی دوو وڵات لە بواری جۆراوجۆر لەوان هاوکاریی زانستی، زیاتر لە ڕابردوو بتەو و بەهێز ببێت.

بەڕێزیان بە ئاماژە بە دیداری ٢٢ ساڵ لەومەبەری خۆی لەگەڵ فیدێل کاسترۆی ڕێبەری کۆچکردووی کووبا وتی: شۆڕشەکەی کووبا و کەسایەتیی کاسترۆ هەر لە پێش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ شۆڕشگێڕانی ئێرانی سەرنجراکێش و تایبەت بوو و هۆیەکەشی دەگەڕایەوە بۆ راستبێژی لە هەڵوێستە شۆڕشگێڕانەکانیدا.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی پێی داگرت: "ڕاستبێژی شۆڕشگێڕانە"، "خۆڕاگریی شۆڕشگێرانە" و "لێبڕاویی شۆڕشگێڕانە"، خاڵە هاوبەشی شۆڕشەکەی کووبا و شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە. 

سەرپەیڤ