کانونی یه‌که‌م 05, 2023 09:30 Asia/Tehran

سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرەنگاربوونەوەی سیستەمی زاڵێتیخواز و پشتیوانی لە مافە ڕەواکانی خەڵکی فەلەستینی لە خاڵە هاوبەشە دیار و بەرچاوەکانی هەموو وڵاتانی سەربەخۆ لەوان ئێران و کوبا و لە سەر بنەمای پێوەندیی ستراتژیکی نێوان دوو وڵات هێنایەئەژمار.

سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی شاندە باڵاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کووبا بە خۆشحاڵی دەربڕین بەرامبەر بە پەرەی ڕوولە زیادبوونی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و دانوستانی بەسوودی نێوانیان، سەفەری "میگێل دیاز کانێل" سەرۆک کۆماری کووبا بۆ ئێران پاش بیست و دوو ساڵی بە خاڵەوەرچەرخانێک زانی لە پێوەندییەکانی دوولایەندا.

ڕەئیسی لە درێژەدا ئاماژەی دایە هاوکاریی گرینگ و بەسوودی ئێران و کووبا لە بەرهەم هێنانی واکسین لەوان واکسینی کرۆنا، پێشکەوتنە بەرچاوەکانی کووبا و ئێران لە بواری زانست و تەکنۆلۆژیا، بایۆ و نانۆ تەکنۆلۆژیای لەو بوار و بەستێنە شیاو و گونجاوانەی هێنایە ئەژمار کە بۆ پەرەسەندنی پێوەندی و هاریکاییەکانی نێوان تاران و هاوانا گەلێک پێویستن.

سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها بە ئامادەیی دەربڕین بۆ هاوکاریی لەگەڵ کووبا لە بواری پزشکی، کشت و کاڵ، کانگە و وزە پێی داگرت: ئەمڕۆکە بەرژەوەندییەکانی دوو گەلی ئێران و کوبا ئەوە دەخوازێ کە هەنگاوی کاریگەرتر هەڵگیردرێ لە پێناو ئاڵ و وێری توانا و ئەزموونەکان.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها جەنایەتەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لە کەرتی غەززەیشی بە نیشانەی ناکارامەیی و نادادگەرانە بوونی سیستەمی هەنووکەی نێودەوڵەتیی زانی و پێی داگرت لە سەر پێویستیی دامەزرانی سیستەمێکی دادگەرانە و لەسەر بنەمای داخوازەکانی گەلانی ئازادیخواز. 

"میگێل دیاز کانێل" سەرۆک کۆماری کووبایش لەم کۆبوونەوەیەدا بە ئاماژە بە خاڵە هاوبەشی سیاسییەکانی نێوان دوو وڵات، سەفەری چەن مانگ لەمەوبەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کووبا و هەروەها دیدارە دوولایەنەکانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی بریکس و کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی بە گەلێک گرینگ و کارتێکەر زانی لە قووڵتر کردن و پەرەپێدانی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتدا.

سەرۆک کۆماری کووبا بە شەرمەزار کردنی بایکۆتگەلی زاڵمانە و کردەوەگەلی دژەئێرانیی ئەمریکا و هەروەها بە ڕەخنەی تووند لە بێ دەسەڵاتی و کەمتەرخەمیی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر بە ژینوسایدکرانی خەڵکی غەززە لە لایەن زایۆنییەکانەوە، پێی داگرت لە سەر پێویستیی دامەزرانی ئاگربڕی خێرا لە کەرتی غەززە، دابین کرانی مافە ڕەواکانی فەلەستینییەکان و پێکهاتنی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین. 

سەرپەیڤ