پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان نموونەی زەقی جەنایەتی جەنگییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشی ئاسمانیی قورسی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی لوبنان بەتایبەت ناوچە مەدەنییەکانی باشووری ئەم وڵاتەی شەرمەزار کرد.
ئیسماعیل بەقایی بۆردومانکرانی ژێرخانە گشتییەکان و ماڵی خەڵکی مەدەنی لە لوبنانی بە بنپێکردنی ئاشکرای پرەنسیپەکانی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و نموونەی زەقی جەنایەتی جەنگی زانی و پێیداگرت لە سەر بەرپرسیاربوونی ڕاستەوخۆی دەستەبەرکەرانی ئاگربڕ بەرامبەر بەو جەنایەتانەی کە ڕژێمی زایۆنی دەیکات.
بەقایی بە ئاماژە بە بەردەوامبوونی پێشێلکرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە، پێیداگرت لە سەر پێویستی بەجێهێنرانی ئەرکە دیاریکراوەکان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان، بەتایبەت ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە وەستاندنی خێرای ئەم دەسدرێژییانە و ناچارکردنی ڕژێمی زایۆنی بە وەڵامدەربوونی بەرامبەر بەو پێشێلکارییە زەق و بەرفراوانەی یاسا و ڕێسا و پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان کە بە ئاشکرا دەیکات.