کانونی یه‌که‌م 07, 2023 14:00 Asia/Tehran

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتی: بەداخەوە بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی باسی هێندێک لێکتێگەیشتن دەکات سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی کە لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتیی ئەودا نییە.

بیهروز کامالۆندی سەبارەت بە وتووێژەکانی ئەم دواییەی "رافائیل گرۆسی" بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە پێویستیی واژۆکرانی ڕێککەوتننامەی بەرجامی 2 لەگەڵ ئێران وتیشی: ئەرکی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سنووردارە بە چوارچێوەی ڕێوشوێنی تەکنیکی و بەڕێوبەری گشتی دەبێت ڕاپۆرتی ڕاستی و بەدوور لە هەست و سۆز پێشکەش بکات.

کەمالۆندی وتی: بەداخەوە بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی باسی هێندێک لێکتێگەیشتنی کردووە سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران کە هەرلە بنەڕەتدا بە پێچەوانەی بەرپرسیارێتیەکەیەتی و ئاساییە کە نابێ ئەو جۆرە لێدوانە سیاسیانە بدات.

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران جەختی کرد:تا ئێستا جگە لە بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی کەس باسی  بەرجامی 2 ی نەکردووە و ئەم جۆرە هەڵوێستانە سەیرو چاوەڕواننەکراوە.

کەمالۆندی هەروەها وێڕای ئاماژەدان بە بڕیاری ئێران بۆ تانەدان لە درێژەی کارەکانی ژمارەیەک لە پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە ڕەگەزنامەی فەرەنسی و ئەڵمانی وتی: بەپێی مادەی نۆی ڕێککەوتننامەی پاراستن، هەر وڵاتێک بۆی هەیە پشکێنەرە پێشنیار کراوەکان قبوڵ بکات و یان  نەیکات و تەنانەت دەتوانێت دوای وەرگرتنی پشکەنەرەکان وەرگرتنیان هەڵبوەشێنێتەوە.

سەرپەیڤ