دوهەمین پاڵاوتگەی واوەسەرزەوینی ئێران لە حۆمسی سووریا ئاوەدان دەکرێتەوە
بەڕێوەبەری هەماهەنگی چێکردنەوەی پاڵاوتگەواوەسەرزەوینیەکان وتی: دوهەمین پاڵاوتگەیەک کەکاری چێکردنەوە وئاوەدانکردنەوەتیدا دەسپیدەکەین پاڵاوتگەی ١٢٠ هەزاربەرمیلی حۆمسی سووریایە کە کاری گریبەستەکەی هاوشێوەی پاڵاوتگەی ئال پالیتۆ یە کە خەرێکە ڕێک وپێک دەکرێت
"عەلی شاهوردی" بەڕێوەبەری هەماهەنگی چێکردنەوە ی پاڵاوتگەواوەسەرزەوینیەکان لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری ئابووری هەواڵدەری فارس ئاماژەی دایە دوایین دۆخی بەشداری وئامادەبوونی ئێران لە پاڵاوتگە واوەسەرزەوینیەکان ووتی: دەوڵەتی سێزدەهەم بۆ یەکەم جارورودی کردەناو مژاری حوزۆروپشکداری لە پاڵاوتگە واوەسەرزەوینیەکان هەتا بەم چەشنە ئێران پاڵاوتگەگەلێکی لە دەروەی وڵات هەبێت کە نەوتی خۆی هەناردەبکات بۆیان . ئەم مەسەلە دەبێتە هۆکە زیانی هەناردەکرانی نەوتی ئێران لەدۆخی بایکۆت دا دەبەزێت. وتیشی: هەڵبەت دەبێ سەرنج بدەین کەئەم پاڵاوتگانە لە وڵاتانی هاوڕەوت لەگەڵ سیاسەتەکانی ئێران دابنرین نە ئەمریکا. حوزۆروبەشداری کردن لە پاڵاوتگە واوەرسەرزوینیەکان سەربازی فرۆشی نەوتی نەپاڵاوتە ، دەبێتە هۆی هەناردەکرانی خزمەتەکانی تەکنیکی وئەندازیاری ئێرانیش. بە واتایەکی تر ئێران بە چێکردنی پاڵاوتگە دەرەکیەکان وبۆژانەوەی بارستاکانی، سەرەتا کەرەسە وئامیروپاشان نەوتی خۆی دەفرۆشێت بەو وڵاتە. ئێرانیش بە خۆشکردنی دۆخەکە، لە قازانجی پاڵاوتنی نەوتیش بەشداردەبێت. بەڕێوەبەری هەماهەنگی چێکردنەوەی پاڵاوتگەواوەسەرزەوینیەکان وتی: سەرەتای ساڵی ڕابردوو، بەشێوەی هاوکات دوو گرێبەستی چێکردنەوەری پاڵاوتگەی " ئال پالیتوو" وهەناردەکرانی نەوت وشلەکە گازیەکانی ئێران بۆ ڤەنێزئیلا مۆرکراوبەم چەشنە مانگانە دوو هەتا سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێران هەناردەدەکرێت بۆ ئەم وڵاتە کەهەرئێستاکە خەرێکی ئەنجام بوونە. لەهەنگاوی داوتر چێکردنەوەی پاڵاوتگەی کاردون لە ڤەنێزۆئیلا دەسپێدەکرێت.