کانونی یه‌که‌م 12, 2023 15:30 Asia/Tehran

حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوە ئێران بە وشدار لە حاند بەردەوام بوونی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە، وتی: بێتوو پەلاماردرانی غەززە خێرا ڕانەگیردرێ، هەر ئان و ساتێک چاوڕێی تەقینەوەیەک لەم ناوچەیە دەکرێ.

حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان شەوی رابردوو لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا لەگەڵ"وانگ ئی" وەزیری دەروەی چێن سەبارەت بە پێوەندییە دوولایەنە و ناوچەییەکان بەتایبەت ڕووداوەکانی ئەمداییەی فەلەستین بیر و ڕای گۆڕییەوە و بە ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامەر بە ڤیتۆکرانی بڕیارنامەی سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە ژینۆساید لە غەززە لە لایەن ئەمریکاوە، ئاماژەی دایە هەوڵە بنیاتنەرەکانی چین بۆ دامەزراندنی ئاشتی و پاوەجێی لە ناوچە و پێویستیی دەورگێڕانی چالاکانەتر لە بواری ڕاگرتنی شەڕی غەززە و ڕێز و سپاسی دەربڕی بەرامبەر بە چین. وەزیری دەرەوەی چینیش بە داخ و مەخابن دەربڕین بەرامبەر بە ڤیتۆکرانی بڕیارنامەەی ئاگربڕ لە غەززە ڕایگەیاند: دامەزرانی ئاگربڕ و نێردرانی خێرای یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بۆ غەززە، لای چین گەلێک گرینگە. "وانگ ئی" هیوای خواست کە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هەلێکی باش بڕەخسێنێ بۆ دامەزرانی ئاگربڕ لە ناوچە.

 ئەمیرعەبدوڵڵاهیان هەروەها لە پێوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ هاوتا تورکیاییەکەی هاکان فیدان سەبارەت بە هەندێک بابەتی گرینگ لە پەیوەندییە دوو قۆڵی و ناوچەییەکان بەتایبەت بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی زایۆنییەکان دژی گەلی فەلەستین لە غەززە و کەرتی ڕۆژاوا وتووێژ و ڕاوێژی کرد. عەبدوڵاهیان لەم پێوەندییە تەلەفونییەدا جەختی کرد لە سەر پێویستیی پەرەپێدرانی زیاتری پێوەندییەکانی نێوان ئێران و تورکیا، هەروەها گرنگایەتیی کۆبوونەوەی داهاتووی سەرۆکانی دوو وڵات. هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیایش هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئێران لە پێناو دامەزراندنی ئاگربڕ لە شەڕی دژی غەززەی پەسەن دایەوە و دۆزی فەلەستینی بە پرسی گرینگ و سەرەکیی ئەمڕۆی جیهان ئیسلام هێنایە ئەژمار.

سەرپەیڤ