کانونی یه‌که‌م 24, 2023 14:00 Asia/Tehran

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە دیداری گەرم وگوڕی هەزاران کەس لە خەڵکی پارێزگاکانی خوزستان و کرمانی ئێران، فەرمووی : هەڵبژاردنەکانی یەکی مارسی ٢٠٢٤ی زۆر گرینگ، چارەنووس ساز، ڕێکاری کێشەکان و بوارخۆشکەری گۆڕانکارییەکانن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی لەو چاوپێکەوتنەدا، لە شیکردنەوەی گرینگایەتی پرەنسیپ و لۆژیکی هەڵبژاردنەکان لە کۆماری ئیسلامی، فەرمووی: کۆمارییەت و ئیسلامییەتی نیزام هەردووکیان گرێدراون بە هەڵبژاردنەکان، چونکە هاتنەدی کۆمارییەت و گەلسالاری و دەسەڵاتدارەتی خەڵک لە ئیدارەکردنی کاروباری وڵات، هیچ ڕێگایەکی نییە جگە لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، "نەبوونی هەڵبژاردنەکان"ی بە مایەی دیکتاتۆریەت یان "پاشاگەردانی و ناهێمنی و ئاژاوەگێڕیی" زانی و وێڕای ڕەخنەگرتن لەو کەسانەی بەشێوەی جۆربەجۆر خەڵک لە ئامادەبوون و بەشداربوون لە هەڵبژاردنەکان دڵسارد دەکەنەوە، وتی: هەڵبژاردنەکان تەنیا ڕێگای دروست و ڕاستەقینەن کە دەتوانن سەروەریی نیشتمانیی گەل دابین بکا.

ڕێبەری باڵای شۆڕش، بەشێکی دیکەی وتەکانی تەرخان کرد بە پرسی جیهانی وئیسلامیی غەززەو فەرمووی: ئەو ڕووداوە، لەدوو ڕەهەندەوە کەم وێنەیە، هەم لە لایەن رژیمی زایۆنییەوە، چونکە هەرگیز بەوشێوەیە دڵڕەقی، تاوانکاریی و دڕندایەتی، خوێنمژیی، منداڵکوژیی، دوژمنی و شەڕاشۆیی، بێ بەزەییبوون و هاویشتنی بۆمبی سەنگەرشکێن بەسەر نەخۆش و نەخۆشخانەکان نەدیتراوە، و هەم لەلایەنی خەڵک و خەباتکارانی فەلەستینیشەوە، چونکە ئەو چەشنە پشوودرێژیی، خۆڕاگریی و دوژمن شێت کردن، بێ وێنەیە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی هەروەها فەرمووی: ئەگەرچی ئاو، خۆراک، دەرمان و سووتەمەنی ناگاتە دەست ئەو خەلکە، بەڵام ئەوان وەک کێو ڕاوەستاون کە هەر ئەو بەچۆکدانەهاتنە، ئەوان سەردەخا چونکە خوداوەند لەگەڵ سابیرانە، هەر بەوجۆرەی کە نیشانەو هێماکانی سەرکەوتن ئەمڕۆکە دەبینرێ.

بەڕێزیان ڤیتۆی چەند بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ئاگربەس و وەستاندنی بۆردومانەکانی بە کردەیەکی بێ شەرمانەی حکومەتی ئەمریکاو هاریکاریی لەگەڵ رژیمی زایۆنی زانی بۆ بەردانەوەی بۆمب بەسەر منداڵ، ژن، کەسانی بەساڵاچوو و خەڵکی بێتاوانی دیکەداو فەرمووی: یارمەتیدانی خۆڕاگریی، ئەرکی هەمووان ویارمەتیدانی رژیمی زایۆنی، تاوان و خەیانەتە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، پێش گرتن بە گەیشتنی کاڵا، نەوت و سووتەمەنی بە رژیمی زایۆنی کە تەنانەت پێشی گرتووە بە گەیشتنی ئاو بە خەلکی غەززەی، بە ئەرکی حکومەتە ئیسلامییەکان داناو وتی: "ئەمڕۆ ویژدانی جیهان، وەژان کەوتووە. خەڵک لە ئەمریکاو ئوروپا دێنەسەر شەقامەکان و ژمارێک کەسایەتی سیاسی و سەرۆک زانکۆکان و زانستوەرەکانیان ناڕەزایەتی دەردەبڕین بەرامبەر داکۆکیی حکومەتەکانیان لە رژیمی زایۆنیستی بەڵام سەرباری ئەوەش، چەند حکومەتێک هەروا درێژە دەدەن بە یارمەتییەکانیان بە ڕژیمی خوێنڕێژ و دڵڕەق".

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی جەختیشی کرد: "بێگومان سەرکەوتن بۆ بەرەی حەقەو رژیمی داگیرکەری زایۆنی بنبڕ دەکرێ و هیوادارین ئێوەی گەنج، ئەو داهاتووە حەتمیە بەچاوی خۆتان ببینن."

سەرپەیڤ