کانونی یه‌که‌م 26, 2023 11:20 Asia/Tehran

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا(ع) پێی داگرت؛ جیهان، پێویستی بە زانست و ئامۆژگاریی پێغەمبەران هەیە.

"محەممەد باقر قالیباف" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێکی بۆ سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی مەسیحی، رۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا(ع) ی لەوان پیرۆزبایی کرد.

سەرۆکی مەجلیسی ئێران لەوپەیامەدا وتی: ئەمڕۆ، جیهان تژیی بووە لە توندوتیژیی خوازی و توندئاژۆیی و توندڕەویی، بۆیە زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە پێویستیی بە زانست و ئامۆژگاریی پێغەمبەرانی خودایی درود و سڵاوی خودایان لێ بێ، هەیە.

لە پەیامی قالیباف بۆ سەرۆک پەرلەمانی وڵاتانی مەسیحی هاتووە، رۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا(ع)، رۆژی یەکدەنگی و هاوهەڵوێستیی دینە خوداییەکانە بۆ گەیشتن بە دادگەریی و ئاشتیی جیهانی.

لەدرێژەی ئەو پەیامەدا هاتووە، ئەمڕۆکە جیهان پڕبووە لە توندوتیژیی خوازی و توندڕەوی خوازی، بۆیە زیاتر لەهەرکاتێکی دیکە پێویستیی بە زانستی پێغەمبەرانی ئیلاهی هەیە کە داڕێژاوە لەسەر بنەمای میهرەبانی، هاودڵی و یەکسانی نێوان مرۆڤەکان و نەهێشتنی هەرچەشنە هەڵاواردن، ستەم و نایەکسانیی.

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی بیست و پێنجی دیسەمبەری٢٠٢٣ی زایینی، ساڵهاتی لەدایکبوونی پڕپیت و بەرەکەتی حەزرەتی عیسا(ع)ـە.

سەرپەیڤ