کانونی یه‌که‌م 26, 2023 11:30 Asia/Tehran

حیزبوڵڵای لوبنان شەوی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا شەهیدبوونی سەردار سەیدڕەزیی مووسەویی کە بە هۆی پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەی سەیدەزەینەبی سوریا شەهید بووە، سەرەخۆشی کرد.

لە بەیاننامەکەی حیزبوڵڵادا هاتووە: شەهید سەیدڕەزیی مووسەوی یەکێک لە باشترینی ئەو برایانەی بوو کە چەندین دەیە هەوڵی دا بۆ پشتیوانی کردنی خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان و لە جەنگ و جەهاددا هاوڕێی سەرداری شەهید حاج قاسم سلێمانی بوو. حیبزوڵڵای لوبنان جەختی کرد؛ ئەم جەنایەتەیش زێدە بوو بە کارنامەی پڕ لە جەنایەتی زایۆنییەکان و ئەوەش دەسدرێژیی ئاشکرا و بێشەرمانە و بەزاندنی هەموو سنوورەکان دێتە ئەژمار.

گرووپەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لەوان حەماس و جەهادی ئیسلامیش شەهیدبوونی سەیدڕەزیی مووسەوییان سەرەخۆشی کرد لە خەڵک و حکومەتی ئێران و بەرەی خۆڕاگری و پێیان داگرت لەسەر ویست و ورەی بەرزی ئەم گرووپانە بۆ تۆڵەسەندنەوە لە زایۆنییە منداڵکوژەکان.

بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبای عێراقیش لە کاردانەوە بە تیرۆرکرانی شەهید سەیدڕەزیی مووسەوی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: کوژانەوەی ئەستێرەیەک لە ئەستێرەکانی بەرگریکاری حەق و حەقیقەت کە حەرەمی حەزرەتی زەینەب(س)ـی لە بوونی تووش و گڵاوی تیرۆریزم پاک کردەوە، لە هەموو برایانی خۆڕاگری سەرەخۆشی دەکەین. نوجەبا لەم بەیاننامەیەدا ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ ئەم خوێنە پاکە، ڕێگای ئێمەیە بەرەو ئازادی و ڕزگاریی یەکجاریی لە چنگی داگیرکەرێکی سەرەڕۆ و بێگومان بێسوود و بێ دەسکەوت نابێ.

ڕۆژنامەی زایۆنیی جرۆزاڵم پۆستیش نووسی کە کاربەدەستانی ئەم ڕژێمە گەلێک نیگەرانن و تۆقاون لە کاردانەوەی ئێران بە تیرۆکرانی سەردار سەیدڕەزیی مووسەوی یەک لە راوێژکارانی هێزی قودسی سپای پاسداران شۆڕشی ئیسلامیی ئێران. 

سەرپەیڤ