کانونی یه‌که‌م 28, 2023 08:30 Asia/Tehran

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەدیداری هەزاران کەس لە ژنان و کچان، وێڕای شیکردنەوەی ڕوانگەی لۆژیکانەو ئاوەزمەندانەی ئیسلام لەبارەی رەهەندە جیاجیاکانی ئامادەبوونی ژنان لە بنەماڵەداو چالاکیی بێ سنوریان لەنێو کۆمەڵگا، سیاسەت و بەڕێوەبەرایەتیی ئاستە جۆربەجۆرەکان، فەرمووی: لە ئیسلامدا ، بوار بۆ هەرچەشنە چالاکییەکی کۆمەڵایەتی بۆ ئافرەتان هاوشێوەی پیاوان، خۆشە بەمەرجی لەبەرچاوگیرانی دوو هەستیارەتی گرینگ واتە پرسی خێزان و ئاگاداریی لە مەترسیی ڕاکێشەرە جنسییەکان.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەو چاوپێکەوتنەدا کە لە سەروبەندی ساڵوەگەڕی لەدایکبوونی حەزرەتی فاتمە(س) ئەنجامی گرت، فەرمووی ؛ مەزنایەتی کەسایەتی خاتوونی دوو عالەم، بەدەر لە تێگەیشتنەو بەگوێرەی حەدیسێکی بەناوبانگ، خوداوەند لە توڕەبوونی حەزرەتی فاتمە(س) تووڕە دەبێ و لە خۆشحاڵی و ڕەزایەتی ئەو، خۆشحاڵ و رازی دەبێ کە هیچ فەزیلەتێک بۆ مرۆڤ، بانتر لەوە نییە، بۆیە هەرکەس ڕەزایەتی کردگاری دەوێ ، دەبێ ڕاسپێرییەکان، وانەکان و هەڵوێستەکانی ئەو حەزرەتە لەنێو خێزانداو لە جێگەوشوێنی کچایەتی، دایکایەتی، هاوسەریی، و لەبواری کۆمەڵایەتی و سیاسەتدا ڕەچاو بکاو دەکاریان بگرێ.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، شووناسی ژن، بەهاکان، مافەکان، ئەرک و بەرپرسایەتییەکان، ئازادییەکان و سنورەکانی، بە بابەتێکی گرینگ و زۆر چارەنووسساز زانی و وتی: لەبەرامبەر ئەو مەسەلە زۆر گرینگەدا، دوو ڕوانگەی گشتیی رۆژاوایی و ئیسلامی لە جیهاندا بوونی هەیە کە لەهەمبەر یەکتردان.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بەئاماژە بە خۆدزینەوەی سیستەمی شارستانیەت و کەلتوری رۆژاوا لە پرسە گرینگەکانی هاوپێوەند بە ئافرەتان، فەرمووی: رۆژاواییەکان لەبەر ئەوەی هیچ لۆژیکێکیان لەبارەی ژن نیە، لەبەرامبەر هەر پرسیار و بابەتێکدا، هەوڵ دەدەن قسەی خۆیان بە هەراوهوریا ببەنەپێش.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، ڕووبەڕووبوونی ئیسلام لەگەڵ پرسی ژنی ڕێک بەپێچەوانەی جۆری هەڵس وکەوتی رۆژاوا، لۆژیکانەو بەڵگەمەندانە وەسف کردو وتی: پرسی ژن، یەکێ لە خاڵە بەهێزەکانی ئیسلامەو نابێ وادابنرێ کە ئێمە دەبێ لەمەر پرسی ژن، وەڵامدەر بین.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە درێژەی فەرمایشەکانی، یەکسانی ژن و پیاو لەبابەت پرسی کەڕامەت یان مەزنایەتی و بەها مرۆییەکانی ، لە فەکتەرەکانی لۆژیکی بەهێز و ئاوەزمەندانەی ئیسلام زانی و فەرمووی: لەبوارگەلی مەعنەویدا، خوداوەند لە قورئاندا تەنانەت زۆرجار ژنی خستۆتەسەرووی پیاو و ژنانێکی وەک هاوسەری فیرعەون و حەزرەتی مریەمی وەک سەرچەشن ناساندووە بۆ هەموو مرۆڤە بڕوادار و خاوەن ئیمانەکان کە ئەو ڕوانگەیە بۆ ڕەت کردنەوەی حالەتی سەریەتی خوازیی پیاوانە لەبەر هەلومەرجی ماددی و جەستەیی ئەوان.

بەڕێزیان ئامادەبوون لە کۆمەڵگاداو بەرپرسایەتییە کۆمەڵایەتییەکانی لە بوارەکانی دیکەی دەورگێڕانی یەکسانی ژن و پیاو زانی و فەرمووی: بە بۆچوونی ئیمامی خوالێخۆشبوو و خودان ڕێز، دەسوەردان لە سیاسەت و چارەنووس و پێشهاتەکان سەرەکییەکانی وڵاتدا ماف و ئەرکی ئافەتانە، ئەوە لەکاتێکدایە کە بەگوێرەی ڕیوایات و گێڕانەوەکان، سەرقاڵ بوون بە کاروباری کۆمەڵگا بۆ نمونە گرینگیدان بەکاروباری موسڵمانان وەک پرسی ئێستای غەززە، ئەرکی سەرشانی هەمووانە. بۆیە، لەمەڕ هەست بە بەرپرسایەتی کردن وئەرکی گشتی، جیاوازی نییە لەنێوان ژن و پیاودا.

بەڕێزیان، پێشکەوتنی ژنان لە بەشە جیاجیاکانی زانستی، ئەدەبی، وەرزشی و هونەری لە سەردەمی کۆماری ئیسلامی پتر لە دە هێندەی بەر لە شۆڕش نرخاند و فەرمووی: ئەگەرچی ئێمە هێستا نەمانتوانیوە وڵات بەمانا ڕاستەقینەکەی بکەینە وڵاتێکی ئیسلامی و وڵات، ئیسلامییەکی نیوەچڵە، ئەو سەرکەوتنانە دەسکەوتووەو بێتوو ئیسلامەتی بەتەواوەتی جێبەجێ بکرێ، ئەو سەرکەوتنانەش چەند هێندە زیاد دەکا. 

سەرپەیڤ