ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران: بووژاندنەوەی بەرەی خۆڕاگری گەورەترین خزمەتی شەهید سولەیمانییە
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە دیداری بنەماڵەی شەهید سەردار سولەیمانیدا بە ئاماژە بەوەی کە پەرەسەندنی ڕوولەزیادبوونی ناو و یاد و تایبەتمەندییەکانی ئەم شەهیدە سەرچاوەی دەگەڕێتەوە بۆ ئیخلاس و نیازپاکیی شەهید سولەیمانی، پێیشیداگرت: گرینگترین دەور و خزمەتی شەهید سولەیمانی بووژاندنەوەی بەرەی خۆڕاگری لە ناوچەکەدا بوووە.
حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەم دیدارەدا کە لە سەروبەندی چوارەمین ساڵڕۆژی شەهید بوونی شەهید سولەیمانی بەڕێوەچوو، بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەم بەرخۆدان و خەباتە بوێرانەیەی کە نزیکەی سێ مانگە لە غەززەدا دەیبینین، لەبەر بوونی بەرەی خۆڕاگرییە، فەرمووی: شەهید سولەیمانی بۆ بووژاندنەوەی بەرەی خۆڕاگری هەوڵی زۆریدا و ئەو کارەشی بە هەمان ئیخلاس و نیازپاکیی، ئاوەز، تەگبیر و ئەخلاق جێبەجێ کرد.
حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی بە بەرزنرخاندنی هەوڵ و تێکۆشانی سەردار ئیسماعیل قائانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای ئێران وتیشی: دەبێ پشتیوانی و بەهێزکردنی بەرەی خۆڕاگری هەر بەردەوام بێ.
لەم دیدارەدا کە سەردار سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانیش ئامادە ببوون، خاتوو زەینەب سولەیمانی کچی شەهید سولەیمانی ڕاپۆرتێکی کورتی ئاراستە کرد سەبارەت بە هەنگاوگەلی کلتووری و هونەری هەڵگیراو و پلان بۆدانراو بۆ گواستنەوەی هەست و سۆز، کەسایەتی و تایبەتمەندییەکانی شەهید سولەیمانی بۆ نەوەی لاو.