کانونی دوھەم 03, 2024 08:00 Asia/Tehran

بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی ئێراق وتی: ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرەی خۆڕاگری لەسای ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و هەوڵ و تێکۆشانی سەردار سولەیمانی لە قۆناغی سەرکەوتندان.

سەید هاشم حەیدەری لە ڕێوڕەسمی چوارەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی سەردار حاج قاسم سولەیمانی لە شاری دزفول لە باشووری ئێراندا وتی: ناسینی مەکتەب و ڕێبازی وەلایەتی فەقیه  و هەروەها ناسینی مەکتەب و ڕێبازی حاج قاسم گەلێک گرینگە و  پشتگیری کردنی ئەم دوو مەکتەب و ڕێباز لەسەر هەموان فەرزە.

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی عێراق وتی: حاج قاسم خۆی بە سەربازی وەلایەتی دەزانی و ئامادەبوونی مەعنەویی ئەم فەرماندەرە ئازایە لە بەرەکانی خۆڕاگری لە سەر فەرمانی حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی بوو. حەیدەری بە ئاماژە بەوەی کە ئێران ناوەندی مەعنەوییەت لە جیهاندایە، وتیشی: بە بەرەکەتی گیانبەختکردنی شەهیدان، ئارامی و ئاسایشێک لە ئێراندا هەیە کە  لە جیهاندا  بێ وێنەیە.

ئەم چالاکەی بەرەی خۆڕاگری لە عێراق راشکاوانە رایگەیاند: هەموو جیهان بڕوایان وایە کە سوریا و حرم حضرت زینب(س) دەکەوێتە دەستی گرووپی تیرۆریستیی داعشەوە، بەڵام حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و سەردار سولەیمانی، بە پلان و بەرنامەی زیرەکانەیان ڕێگای وەها کردەوەیەکیان بەم گرووپە تیرۆریستییە نەدا. بەڕێوەبەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی عێراق کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە کۆڵەکەی سەرەکی بەرەی گەورەی خۆڕاگری زانی و وتیشی: ئەگەر کۆماری ئیسلامی نەبوایە بەرەی خۆڕاگرییەکیش نەدەبوو، لەکاتێکدا کە ئێستا بەرەی خۆڕاگری لە  ناوچەیەکی بەربڵاودا لە ڕۆژاوای ئاسیا تا باکووری ئەفریقا پەرەی سەندووە.

سێهەمی ژانڤییەی ٢٠٢٤، چوارەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەردار سپەهبۆد حاج قاسم سولەیمانی فەرماندەری ئەوکاتەی هێزی قودسی سوپای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە.

سەرپەیڤ