ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: با دڕندەکاران بزانن کە خەباتگێڕانی ڕێگەی سلێمانی ناتوانن ڕەزالەت و دڕندەکاریەکانیان تەحەموول بکەن
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەدوای شەهیدبوونی ژومارێک لە زیارەتکارانی گڵکۆی شەهید سلێمانی پێداگری کرد کە با دڕندەکاران بزانن کە خەباتگێڕانی ڕێگەی سلێمانی ناتوانن ڕەزالەت و دڕندەکاریەکانیان تەحەموول بکەن.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەمیانەی پەیامێک وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە دڕندەکارە دڵڕەقەکان نەیانتوانی ئەڤین و سۆزی جەماوەر بەرامبەر بە زیارەتی گڵکۆی سەردارە مەزنەکەیان واتە ژینڕاڵی شەهید قاسم سلێمانی تەحەمول بکەن پێداگری کرد کە دەستە سوورەکان بەخوێنی کەسانی بێ تاوان هەموو مێشکە شەڕئەنگێزو گەندەڵەکان کە ئاوا تووشی لاڕێ بوونیان کردوون هەرلە ئێستاوە دەکەنە ئامانجی هەڵمەتی مسۆگەری سەرکووت و سزای دادپەروەرانەداو با بزانن کە کارەسات خوڵقاندنی ئاوا وڵامێکی دژواری لێدەکەوێتەوە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی هاوکات شەهیدکرانی ژومارەیەک لە هاووڵاتیانی ئێرانی سەرەخۆشی کردو هاودەردیشی کرد لەگەڵ بریندارەکانی ئەو ڕوداوە تیرۆریستیە.
دوێنێ چوارشەم چوارەمین ساڵهاتی شەهیدکرانی سەردار قاسمی سلێمانی فەرماندەری پێشووی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەسەر ڕێگەی لکاو بە گڵکۆی شەهیدانی شاری کرمان لە باشووری ئێران دوو تەقینەوەی تیرۆریستی لەنێو ئەو زیارەتکارانەدا ڕووی دا کە بوە هۆی شەهیدبوونی سەدو سێ کەس و برینداربوونی دووسەدو یازدە کەسی دیکە.