کانونی دوھەم 06, 2024 16:00 Asia/Tehran

فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی شٶڕشی ئیسلامی وێڕای پێداگری لەسەر تۆڵەکردنەوەی شەهیدەکانی ڕوداوە تیرۆریستیەکەی کرمان ڕاشیگەیاند کە ئەو شەهیدکردنانە ڕەنگدانەوەی ئەو تێکشکانە سەختانەیە کە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لە پەیکەری ملهوڕان و هۆکارە ناوچەیەکانیان وەشێندراوە.

سەردار حسین سەلامی لەمیانەی ڕێوڕەسمی ناشتنی شەهیدانی تەقینەوە تیرۆریستیەکەی کرمان داعشی بە بەرهەمی سیاسەتی ئەمریکا لە جیهانی ئیسلام زانی و پێداگریشی کرد کە گەلی ئێران بەو شەهیدکردنانە هیوابڕاو نابێ و لەمەیدان ناچێتەدەر.

فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامی، وتی کە داعش ڕۆژانێک بانگەشەی داڕشتنەوەی ئەتڵەسی سیاسی نوێی جیهانی ئیسلامی هەبوو، کە بە جیهادگەری گەنجە دلێرە موسوڵمانەکان و فەرماندەرایەتی شەهید سلێمانی ناکام کرا.

ناوبراو لە دڕیژەدا ڕاشیگەیاند کە ئەو زەبرانەی کە لە دوژمن وەشێندراون کاری و لەتوانابەدەر بوون و هەنوکە کاربەدەستە زایونیستەکان هیچ ڕێگەیەکیان نیە بۆ دەربازبوون لەو زەلکاوەی تێی چەقیون جا چ بڕۆن یان بمێننەوە هەر تێکشکاون، لەکاتێکدا کە موسوڵمانەکان خەریکی جیهادن و بێتوو شەهیدیش ببن هەر سەرکەوتوون.

سەرپەیڤ