کانونی دوھەم 08, 2024 16:30 Asia/Tehran

جێگری سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران بۆ بەشی کاروباری نێودەوڵەتی وتی: سەردار قاسم سولەیمانی بە چالاکییەکانی، پێگەی ستراتژیکی ئێرانی لە ناوچەکەدا بەرزتر کردەوە.

"کازم غەریب ئابادی" جێگری سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران بۆ بەشی کاروباری نێودەوڵەتی ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی "مەردی مەیدان؛ مافی مرۆڤ" بە ئاماژە بەوەی کە سەردار سلێمانی خزمەتێکی بەربڵاوی بە ئێران، ناوچەکە و پیرۆزگە و بارەگاکانی ئەهلی بەیت کرد، وتیشی: شەهید سولەیمانی ستراتژیستێکی گەورەی سەربازی لە ناوچەکەدا بوو و بەرەی خۆڕاگری خۆی بە قەرزداری ئەم شەهیدە پایەبەرزە دەزانێ.

غەریب ئابادی بە ئاماژە بە بەدواداچوونی بەربڵاوی دادەوانیی دۆسییەی تیرۆری حاج قاسم سولەیمانی لە دادگەکانی ناوخۆ بەردەوامە و جەختی کرد: لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە دۆسییەی تیرۆری سەردارانی خۆراگری لە عێراقدا بەردەوامە و ئێران داوای کردووە ئەم لێکۆڵینەوانە خێراتر بگەیەننە ئەنجام تا سزاخواست لە کۆڕە نیودەوڵەتییەکاندا ئاراستە بکرێ و پرۆسەی بەدواداچونی خێراتر دەست پێ ببێ. ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە سێ تۆمەتباری سەرەکیی دۆسییەی تیرۆری حاج قاسم سولەیمانی، ترەمپ، پۆمپێئۆ و مەکێنزین، وتیشی: دوو تاوانی سەرەکی لەم دۆسییەیەدا، هەوڵی تیرۆریستیی بۆ کوشتن و دابین کردنی دراو بۆ تیرۆریستانە و ئەم دۆسییەیە نەوەد و شەش تۆمەتباری ئەمریکایی دەگرێتەوە کە بۆ شەش کەسیان بڕیاری نەبوون لە ژێر پێ و شوێنگریی یاسایی دەرکرا و بۆ حەفتا و سێ تۆمەتباری دیکەی ئەم دۆسییەیەش سزاخواست دەرکراوە. 

 

سەرپەیڤ