کانونی دوھەم 10, 2024 08:00 Asia/Tehran

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بردنەدەری خەڵک لە گۆڕەپانی خەباتی بە ستراتژیی دوژمنانی وڵاتی پاکی ئێران زانی.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سێشەمە لە دیداری ژمارێک لە خەڵکی شاری قوم لە ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی مێژوویی خەڵکی ئەم شارەدا لە نۆزدەی بەفرانباری ساڵی هەزار و سێسەد و پەنجا و شەش (بەرامبەر بە نۆی ژانڤییەی هەزار و نۆسەد و حەفتا و هەشت) ، ڕووخانی ڕژێمی بەسراوە و زاڵمی پەهلەویی بە ئەنجامی هەستپێکراوی ئامادەبوونی خەڵک لە گۆڕەپانی خەبات هێنایە ئەژمار و وتی: ئامانج لە بانگکردنی خەڵک بۆ هاتنەمەیدانەوە، سەروەری و سیادەی ئیسلامی، سەربەرزی ئیسلامی، دابین کرانی تۆکمە و تەواوی بەرژەوەندی و سەربەستیی گەل و بەرەنگاربوونەوەی ئیستیکبارە.

مەقامی مەزنی ڕێبەری کەرتی غەززەی بە نموونەی زەق و بەرچاوی دەسەلاتی گەورە و بەهێزی خەڵک هێنایەئەژمار و فەرمووی: هەژمارێکی کەمی خەڵک لە ناوچەیەکی بچووکدا، ئەمریکا بەو هەموو خۆبەزل زانییە و ڕژێمی زایۆنیی بەسراوە بە ئەمریکایان بە هێزی سەبر و خۆڕاگرییان تەواو وەڕەس و بێدەسەڵات کردووە. ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سێ مانگ جەنایەت و منداڵکوژیی زایۆنییەکانی بە ڕوداوێک هێنایەئەژمار کە تا هەتایە لە مێژوودا لەبیر دەمێنێتەوە، وتیشی: تەنانەت پاش تیاچوون و سڕدرانەوەی ئەم ڕژێمە لەسەر زەوی، ئەم جەنایەتەیان هەر لەبیر ناکرێ و لەمێژوودا دەنووسن کە ڕۆژێک لەم ناوچەیەدا کەسانێک دەسەڵاتیان گرتە دەست کە لە ماوەی چەن هەفتەدا هەزاران منداڵیان کوشت بەڵام سەبری خەڵک، بەرخۆدانیان و خۆڕاگریی فەلەستینی ئەوانەی ناچار بە پاشەکشە کرد. 

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی، هەوڵ بۆ هیوابڕاوکردنی خەڵک و بەتایبەت لاوان بەرامبەر بە داهاتوویانی بە یەکێک لە فڕ و فێڵی دیکەی میدیا بیانییەکان بۆ لەمەیدان بردنەدەری خەڵک زانی و فەرمووی: گشتداگری و یان گەورە نیشاندانی خاڵە نەرێنییەکان، برەوپێدانی بۆچوونی بێسوودبوونی ئامادەبوون لە گۆڕەپانی سیاسەت و هەڵبژاردنەکان و زەقکردنەوەی کێشە و گرفتی ئابووریی لە ڕیزی چالاکییە پڕوپاگەنداییەکانی ئەو میدیاگەلە هێنایە ئەژمار.

ڕێبەری مەزنی ئینقلاب ، ترساندن لە زلهێزان و لە ئەمریکا و لە ڕژێمی زایۆنیی بە ستراتژی دیکەی ئەوانە زانی بۆ بردنەدەری خەڵک لە مەیدانی خەبات و پێیداگرت: ئەگەر بڕیار وابوو گەلی ئێران لە فڵانە زلهێز بترسێ، کۆماری ئیسلامیی ئێران ئیتر بوونی نەبوو، جیا لەوەش کە ئەمڕۆکە زۆرێک لەو زلهێزانەی بانگەشەی زاڵێتی و ئاغایەتی بە سەر ناوچەکەیان دەکرد ئێستا لە گەلی ئێران دەترسن.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کۆبوونەوەی گەورە و پڕحەشیمەتی جەماوەری لە چوارەمین ساڵڕۆژی شەهید بوونی سەردار قاسم سولەیمانی ، بەشداریی خەڵک لە ڕێپێوانەکانی ٢٢ی ڕێبەندان و ڕۆژی قودس و کۆبوونەوە لە بۆنە گرینگەکانی وەک نۆهەمی بەفرانباری بە یەکێک لە نیشانە زەق و بەرچاوەکانی ئامادەیی خەڵک زانی بۆ هاتنەمەیدانەوە و فەرمووی: خەڵکی ئێران لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سەرداری سەربەرز و پڕشانازییاندا لە ڕێگای دوورەوە بۆ زیارەت خۆیان گەیاندە کرمان و سەرباری ئەو ڕووداوە کارەساتبارە، سبەینێی هەر ئەو ڕۆژە کۆبوونەوەی جەماوەری هەر لەو ئاستە و بەو تواناو و ویست و ورە بەرزەوە بەردەوام بوو. 

سەرپەیڤ