ئێران پەلامارە جەنگیەکەی ئەمریکاو ئینگلیزی بۆسەر یەمەن شەرمەزار کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەلامارە جەنگیەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکاو ئینگلیزی بۆسەر چەندین شاری یەمەنی بەتوندی شەرمەزار کردو ئەو کارەی بە هەڵوێستێکی سەرەڕۆیانەو بە پێشێلی دیارو ڕوونی دەسەڵاتداری و سەروەری خاکی یەمەن و یاساو ڕێوشوێنە نێودەوڵەتیەکان پێناسە کرد.
ناسر کەنعانی وتی: ئەو پەلامارە جەنگیانە بەئاراستەی بەردەوامی پاڵپشتی بەتەواوی ئەمریکاو ئینگلیز لە نزیکەی سەد ڕۆژ دڕندەکاری جەنگی ڕژیمی زایونیستی و بەرامبەر بە خەڵکی فەلەستین وهاووڵاتیانی زۆرلێکراوو گەمارۆدراوی کەرتی غەززە بەڕێوە دەچێ.
کەنعانی وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەو پەلامارە سەرەڕۆیانە هیچ ئاکامێکی نابێ جگە لە پەرەدان بە بشێوی و نەبوونی ئاسایش لە ناوچەکەداو وتی: لەکاتێکدا کە ڕژیمی زایونیستی هەروا بەردەوامە لەسەر دڕندەکاریەکانی لە کەرتی غەزەو لێواری ڕۆژئاوا لە فەلەستین ئەمریکاو ئینگلیز بەنیازی ئەوەن بە پەرەدانی پاڵپشتیەکانیان لەو ڕژیمە سەرنجی خەڵکی جیهان لە دڕندەکاریەکانی ئەو ڕژیمە ساختەو دەستدرێژکارو داگیرکەرە بەرامبەر بە خەڵکی فەلەستین چەواشە بکەن.
کەنعانی وێڕای نیگەرانی دەربڕینی خۆی لە لێکەوتەی دووپاتکردنەوەی ئەو جۆرە پەلامارە سەرەڕۆیانە بۆ ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێونەتەوەیی داوای لە کۆمەڵگەی جیهانیش کرد کە بە دژکردەوەو هەڵوێستی بەرپرسیارانە بەر بگرن لە پەرەگرتنی شەڕو بشێوی لە ناوچەکەدا.