گەشەی هەناردەی ئێران بۆ عێراق
ئەندامێکی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق باسی گەشەی ٣٠ لەسەتی هەناردەی ئێران بۆ عێراقی کرد لە ماوەی دە مانگی ڕابردوودا.
"سەید حەمید حوسێنی" ئەندامی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق بەئاماژە بەوەی کە پێش بینی دەکرێ هەناردەی ئێران بۆ عێراق هەتا کۆتایی ئەمساڵی هەتاوی بە تۆمارکردنی ریکۆردی تازە بگاتە دە ملیارد دۆلار، وتی: سەرباری هەموو ئەو کێشەو گرفتانەی لەبەردەم دابینکرانی دراڤی دەرەکی و بەهاکەی لە عێراقدا هەیە، بەڵام ڕەوتی ڕوولەگەشەی هەناردەی کەل وپەلی ئێرانی بۆ ئەو وڵاتە، بەردەوامە.
حوسێنی بەئاماژە بەوەی کە عێراق، هەروا دووهەم ئامانجی کاڵاو کەل وپەلی هەناردەیی ئێرانە، وتی: هەناردەی گازی ئێران بۆ عێراق لە نۆ مانگی ڕابردوودا بە پتانسێلێکی زۆرەوە ئەنجامی گرت، ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەم بەینە حکومەتی عێراق هەوڵیەتی ڕەزامەندیی ئێران بەدەست بێنێ بۆ ترانزیت و سواپی گازی تورکەمەنستان هەتا بۆ بەرهەمهێنانی زیاتر لە چوار هەزار و پێنج سەت مێگاوات کارەبا بە کەڵک وەرگرتن لە گاز، هیچ کێشەیەکی نەبێ.
ئەو ئەندامەی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق، بەرهەمە پۆڵاییەکان، کەرەستەی بیناچێکردن و خواردەمەنی و خۆراکی، لە کالا سەرەکییەکانی هەناردەی ئێران بۆ عێراق ڕاگەیاند.