کانونی دوھەم 17, 2024 09:00 Asia/Tehran

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە دیداری ئیمام جومعەکانی سەرانسەری ئێراندا پێی داگرت: خەڵکی مەزڵووم و هێزمەندی غەززە توانییان بە خەبات و بەرخۆدانیان کاریگەری دانێنە سەر هەموو جیهان.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ لە دیداری بەرنوێژان و ئیمام جومعەکانی سەرانسەری ئێراندا بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەمڕۆکە دەستی خواوەند لە مەسەلەی نێودەوڵەتیی غەززەدا تەواو ئاشکراو و بەرچاوە، وتی: ئەمڕۆ هەموو جیهان بە چاوی قارەمان لەم خەڵکە و خەباتکاران و گرووپە خۆڕاگرییەکانی دەڕوانێ.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی زەقبوونەوە و دیارکەوتنی مەزڵوومییەت و لەگەڵ ئەوەش سەرکەوتنی خەڵکی غەززە لە پێش چاوی هەموو خەڵکی جیهانی بە دواهات و بەرەکاتی سەبری ئەو گەلە مەزڵوومە و پشت بەستنیان بە خوای گەورە زانی و فەرمووی: لەهەمبەردا، ئەمڕۆ کەس نییە کەس خۆشحاڵ بێ بە سەرکەوتنی ڕژێمی داگیرکەر و دڵڕقی زایۆنی لە شەڕدا و بە بڕوای خەڵکی جیهان و سیاسەتوانان، ئەم ڕژێمە بوونەوەرێک زاڵم، دڵڕەق، گورگێکی خوێنڕێژ و دۆڕاو و لێکهەڵوەشاوە.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە خەڵکی غەززە بە پشوودرێژی و دانبەخۆداگرتنیان ئیسلامیان لە پێش چاوی مرۆڤی پەیجۆری ڕاستی برەو پێدا و قورئانیان دڵخوازتر و خۆشەویستتر کرد، داوای لە خواوەندیش کرد ڕۆژ لە دوای ڕۆژ سەربەرزی و سەربەستی زیاتر ببەخشێ بە خەباتکارانی بەرەی خۆڕاگری بەتایبەت خەڵک و خەباتکارانی غەززە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هەروەها بە پەسندانەوەی کارە گەورەکەی گەلی یەمەن و حکومەتی ئەنساروڵڵا لە پشتیوانی کردنی خەڵکی غەززە پێیداگرت: یەمەنییەکان زەبری قورسیان وەشاند لە ڕێڕەوە سەرەکییەکانی دابینکەری پێداویستییەکانی ڕژێمی زایۆنی و لە هەڕەشە و گوڕەرشەی ئەمریکایش نەترسان، لەبەر ئەوەی کە مرۆڤێک لە خوا بترسێ لە غەیری خوا ناترسێ و ئەو کارەیان بێ گومان نموونەی جەهاد لە ڕێگای خوایە.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی لە درێژەدا هیوای خواست: بە ئیزنی کردگار ئەم خەبات و خۆڕاگری و چالاکییانە هەتا سەرکەوتن بەردەوام دەبێ.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هەروەها  "ئامادەبوون، ویست و خواست و هەنگاوی بەکردەوەی خەڵک"ی بە پرەنسیپێکی سەرەکی لە ئیسلام هێنایە ئەژمار و بە پەسندانەوەی ئەمەگداری، دانبەخۆداگرتن، هۆگری، وشیاری و فیداکاریی گەلی ئێران وتی: ئەم گەلە بە شێواز و ڕواڵەتی جیاوازیشیانەوە  ئیماندارن و ترسی خوا لە دڵیاندایە و بەڕاستی دەبێ ڕێزیان لێ بگیردرێ و خۆشەویستییەکی قووڵ و بە دڵ و گیان ئاراستەیان بکرێ.ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانیشی بە ئەرک و هەروەها مافی خەڵک زانی و فەرمووی: بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بەڕاستی پێویستە؛ هەڵبەت بەشداری لە هەڵبژاردنەکان تەنیا ئەرکی سەرشان نییە، بەڵکوو مافی خەڵکە بۆ ئەوەی بتوانن یاسادانەران، کارگێڕانی یاسا و ئەندامانی مەجلیسی خوبرەگان هەڵبژێرن. 

سەرپەیڤ