کانونی دوھەم 17, 2024 12:30 Asia/Tehran

فەرماندەری سنوورەوانیی فەرماندەرێتیی گشتیی هێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، باسی دەستگیرکردنی تیرۆریستانی هاوپێوەند بە لایەنەکانی دژەشۆڕش و دوژمنانی نیزام لە سەراوانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان، هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران و لەناوبردنی ئەم باندە شەڕاشۆیە لە خاڵی سفری سەرسنووری کرد.

سەردار "ئەحمەدعەلی گودەرزی"، فەرماندەری سنوورەوانیی فەرماندەرێتیی گشتیی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ بە ئاماژە بە دەستبەسەرکردنی تیرۆریستانی هاوپێوەند بە لایەنەکانی دژەشۆڕش و دوژمنانی نیزام لە ناوچەی سەراوان و لەناوبردنی هەژدە باندی شەڕاشۆ لە هێڵی سەرسنووریدا ڕاشکاوانە ڕایگەیاند، ئەم کەسانە بەنیازی هێنانی مادەی هۆشبەر و چەک بۆ نێو ئێران بوون کە ژمارێک لەو شەڕاشۆیانە کوژران و هەندێکیشیان دەستگیرکران.

سەردار "گودەرزی" وتیشی: زۆربەی مادەی هۆشبەری دۆزراوە لە ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان دەستی بەسەردا دەگیرێ و ڕاشیگەیاند؛ ڕادەی مادەی هۆشبەری  دۆزراوە لە ئێران  ئەمساڵ بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی سەدی بیست و چوار زیادی کردووە و ئێمە بە هەڵکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێراندا، هەموو جموجۆڵ و کردەوە و ئاکاری گروپەکانی دژە شۆڕش و نەیاری کۆماری ئیسلامیی ئێرانمان لە ژێر چاودێریدایە.

سەرپەیڤ