کانونی دوھەم 20, 2024 12:00 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەیاننامەی ئەم دواییەی کۆمکاری عەرەبی بە قەبووڵنەکراو زانی و پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەڵس وکەوت کردن لەگەڵ کەسانێکدا کە جێی مەترسین بۆ ئاسایشی نیشتمانی و هەروەها بۆ ئاسایشی شارومەندان و سزادانی تاوانباران، گومان ناکا و لێبڕاوانە دەجوڵێتەوە.

"ناسر کەنعانی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای دەربڕینی داخ ومەخابنی لە دەرکرانی بەننامەی ئەم دواییەی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەب و بە ڕەت کراوە زانینی ناوەڕۆکەکەی، وتی: هەوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بنەمای مافی ڕەوای بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستان وکەسانی ودەس و پێوەندییەکانی رژیمی زایۆنی لە هەولێر ئەنجامی گرت کە ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و شارومەندانی خستبووە بەر مەترسی و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەڵس وکەوت کردن لەگەڵ سەرچاوەکانی جێی مەترسیی بۆ ئاسایشی نیشتمانی و هەروەها بەرەڤانی لە ئاسایشی شارومەندانی و سزادانی تاوانباران، شێلگیرانە دەجوڵێتەوە و گومان ناکا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە پێی داگرت، ڕێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی عێراق و دراوسێتی شیاو لەگەڵیدا، لە پرەنسیپە پاوەجێ و سەلمێندراوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە لە پەیوەندیی لەگەڵ عێراقدا.

ناوبراو لەهەمان کاتدا جەختیشی کرد؛ چاوەڕوانی لە حکومەتی عێراق دەکرێ، پێبەند بێ بەو ڕێککەوتننامە ئاسایشییەی لەنیوان دوو وڵاتدا لەساڵی رابردوو، واژۆکراوەو بڕگەکانی بەتەواوەتی جێ بەجێ بکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هەروەها وتی: پەیوەندیی ئێران و عێراق، پتەو، هەمەلایەنەو داڕێژراو لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەکان وهەروەها پەیوەندیی بەهێزی نێوان دوو نەتەوەیە، بۆیە چاوەڕوانیی ئەوە دەکرێ کە کۆمکاری عەرەب هەوڵ وتوانای سیاسی، مافەوانی و نێودەوڵەتیی خۆی لەسەر وەستاندنی پەلامارە دڕندەکان و ژینۆسایدی رژیمی زایۆنی لە کەرتی غەززەو نەهێشتنی داگیرکەریی٧٥ساڵان لەسەر سەرزەوینی فەلەستین و پاڵپشتی لە گەلی چەوساوەو ستەملێکراوەکەی چڕبکاتەوە.

سەرپەیڤ