یاریدەری سەرۆک کۆماری ئێران: بەڕێوەچوونی کۆپرسیی گشتی، ڕێگاچارەی پرسی فەلەستینە
یاریدەری یەکەمی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی بزووتنەوە بێلایەنەکان لە "کامپالا"ی پایتەختی ئوگاندا، بەڕێوەچوونی کۆپرسیی گشتیی و ئازادی، بە تاکەڕێکاری پرسی فەلەستین زانی.
محەممەد موخبر، یاریدەری سەرۆک کۆماری ئێران، پێی داگرت؛ ئاشتیی پاوەجێ و دادگەرانە لە فەلەستین تەنیا لەڕێی کۆتایی هاتنی داگیرکرانی هەموو سەرزەوینەکانی فەلەستین، سوریاو لوبنان، گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینیەکان و دەستەبەریی مافی بڕیاردانی ئازادی گشت فەلەستینیانی سەرەکیی دانیشتووی فەلەستین و یان دەرکراو لە زێدەکەیان بۆ دوارۆژیان لەڕێی کۆپرسییەکی گشتی، مومکینە.
موخبر وتیشی: گەمارۆی درێژماوەی کەرتی غەززە لەلایەن رژیمی زایۆنی و کرانی ئەو دەڤەرە بە گەورەترین زیندانی سەرئاوەڵای جیهان، بوارخۆشکەرە بۆ ڕاخزینی هێزە خۆڕاگرەکان دژ بەو رژیمەو هەوڵدان بۆ سەندنەوەی مافە زەوت کراوەکانیان.
یاریدەری سەرۆک کۆماری ئێران لە درێژەی قسەکانیدا، وێڕای سوپاس وێژیی لە هەوڵی بوێرانەو دەسپێشخەریی ئەفریقای باشور لە بەرزکردنەوەی سکاڵای نێودەوڵەتیی دژ بە رژیمی داگیرکەری زایۆنی لە دیوانی نێونەتەوەیی دادەوانی، وتی: تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی لە خەڵتانی خاک و خوێن کردنی مرۆڤە بێتاوانەکان و کوشتاری شێتانەی زیاتر لە٢٤هەزار کەس کە زۆربەیان ژن و منداڵن، گێڕانەوەو ڕیوایەتی ژینۆساید و توندوتیژییەکی دڕندانەیە کە دژ بە نەتەوەیەک بەماکێکی دیاریکراو خەریکە ئەنجام دەگرێ.