کانونی دوھەم 24, 2024 09:30 Asia/Tehran

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پێیداگرت لە سەر ئەوەی کە وڵاتانی ئیسلامی بە بڕینی ڕێگاکانی دابینکەری پێداویستی بۆ ڕژێمی زایۆنی، پێوەندیی سیاسی و ئابووریی خۆیان لەگەڵ ئەم ڕژێمە بپچڕن.

"حضرت آیت‌الله خامنه‌ای " ڕۆژی سێشەممە لە دیداری بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی بیست و چوار هەزار شەهیدی تاران، بە وەبەر ڕەخنەدانی چۆنیەتی هەڵس و کەوتی بەرپرسانی وڵاتانی ئیسلامی بەرامبەر بە مسەلەی زۆر گرینگی غەززە فەرمووی: هەندێ جار هەڵوێست و کاردانەوەی بەرپرسانی وڵاتانی ئیسلامی هەڵەیە، لەبەر ئەوەی کە سەبارەت بە مەسەلەیەکی وەک ئاگربڕ لە غەززە قسە دەکەن کە لە دەستی ئەواندا نییە و لە دەستی دوژمنی دڵڕەقی زایۆنیدایە.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی فەرمووی: سەرباری هەڵوێست و کاردانەوەی ناشیاوی بەرپرسانی وڵاتانی ئیسلامی و وێڕای هەموو سەختی و سەخڵەتێک، هەروا کە لە قورئاندا هاتووە، خواوەند لەگەڵ ئیماندارانە و لە هەر کوێیش خەڵک لەگەڵ خوای گەورە بن، سەرکەوتنیان بەنسیب دەبێ.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران فەرمووی: هیچ شک و گومانێک نییە لە سەرکەوتنی خەڵکی غەززە و خوای گەورە ئەو سەرکەوتنە لە داهاتوویەکی نەزۆردوور دەخاتە پێش چاوی ئۆمەتی ئیسلامی و دڵی موسڵمانان و لە سەروویانەوە خەڵکی فەلەستین و غەززە شاد و گەش دەکاتەوە. 

سەرپەیڤ