کانونی دوھەم 24, 2024 13:30 Asia/Tehran

وەزیری بەرەڤانیی ئێران لە ڕێ و ڕەسمی تەیار کرانی ئەرتەش بە درۆنی جەنگی وتی: بەردەوام هەموو ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچە و جیهان لە ژێر چاودێریماندان.

ئەمیر محەممەدڕەزا ئاشتیانی لەم ڕێ و ڕەسمەدا بە ئاماژە بەوەی کە یەکێک لە گرینگترین ئەرک و  ئەستۆگرییەکانی ئەم وەزارەتخانەیە ، تەیار کردنی هێزە چەکدارەکانە بۆ بەرگریی باشتر لە وڵات، وتیشی: تەیار کرانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەم درۆنانە ، کاریگەرییەکی بەرچاو دادەنێتە سەر توانای جەنگاوەریی ئەرتەش.

وەزیری بەرەڤانیی بە ئاماژە بەوەی کە بەردەوام ڕووداوە ناوچەیی و جیهانییەکان لە ژێر کۆنترۆڵدان، وتیشی: تەکنۆلۆژیای نوێ و بەڕۆژ لە جیهان دەخەینە بەر لێکدانەوە و لەگەڵ پێداویستیەکانی هێزە چەکدارەکانمان هەڵیدەسەنگێنین بۆ ئەوەی لە ئاراستەی بەرگری لە وڵات و بەرەنگاربوونەوەی مەترسییە زەوینی، ئاسمانی، دەریایی و گەردوونییەکان بە پێی توانا و پێداویستیی ناوخۆ دابڕێژێنەوە و بەرهەم بێن.

ئەمیر ئاشتیانی ڕاشیگەیاند: ئێمە خەڵک دڵنیا دەکەینەوە  ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ بەرگری لە وڵاتەکەمان و بەرزکردنەوەی ئاستی توانای پێشپێگرانە و پەرەپێدانی توانای جەنگاورەیی هێزە چەکدارەکانمان و دوژمن بە تەواوەتی هیوابڕاو دەکەین.

سەرپەیڤ