هەناردەی زیاتر لە١٠٠ملوێن تۆن کاڵای نانەوتیی ئێران لەماوەی٩مانگدا
بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی هەناردەی گومرکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، بڕی١٠١ملوێن تۆن کاڵای نانەوتی لە٢١ی مارسەوە هەتا٢١ی دیسەمبەری٢٠٢٣ بەبەهای٣٦ملیارد دۆلار لەگومرکەکانی پارێزگا جیاجیاکانی ئێرانەوە هەناردەی دەرەوەی وڵات کراوە.
"عەلی ئەکبەر شامانی" لە دانیشتنی لەگەڵ بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ناوچەی تایبەتی ئابوریی وزەی پارس، وتی: لەو ڕێژەیە،٣٨ملوێن تۆنی کاڵای پێترۆشیمی بەبەهای١٥ملیار دۆلارە.
شامانی وتیشی: ئاستی کاڵای هەناردەکراوی نانەوتی لەو نۆ مانگەدا لەباری کێشەوە٢٦لەسەت گەشەی بووە.
بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی هەناردەی گومرکی ئێران بەئاماژە بە رۆژی جیهانیی گومرک و دروشمی ڕێکخراوی جیهانی لەساڵی٢٠٢٤، وتی: دروشمی ڕێکخراوی جیهانیی گومرک لەمساڵی زایینی، هاریکاریی ئامانجمەندی گومرک لەگەڵ هاوبەشە نەریتی و تازەکانە کە ئەو هاریکارییە، لە ڕابردوو-وە لەو ناوچەیە لەگەڵ گومرکدا هەبووە.