کانونی دوھەم 27, 2024 07:00 Asia/Tehran

لە ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاستانە پێداگری کراوە لەسەر پێویستی یەگجار زۆری ڕاگیرانی خێرای پەلاماری بێ بەزەیانەی ڕژیمی زایونیستی بۆسەر خەڵکی فەلەستین و دەرفەت ڕەخساندن بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بە کەرتی غەزە.

ستانە لە پێتەختی قەزاقستان لە ڕاگەیاندراوی کۆتایی ئەو کۆبوونەوەدا وێرای پێداگری لەسەر پێویستی یەگجار زۆری ڕاگیرانی خێرای پەلاماری بێ بەزەیانەی ڕژیمی زایونیستی بۆسەر خەڵکی فەلەستین لەو کەرتە وریاییشیان داوە بەرامبەر بە شوێنەواری نەرێنی و نیگەتیڤی پەرەگرتنی کێسەی ئیسڕائیل و فەلەستین و لەسەر دۆخی سووریا.هاوکات دیسان پێداگریشیان کردەوە لەسەر بەڵێنی پتەویان لەسەر سەروەری خاک و سەربەخۆیی و دەسەڵاتداری خاکی سووریاو ئامانج و بنەماکانی نێو جاڕنامەی مافی مرۆڤ و ڕایانگەیاند کە بەردەوامی هەوڵەکان بۆ بەردەوامی هەوڵەکان بۆ وەگەرخستنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان تورکیاو سوریا لەسەر بنەمای ڕێزی بەرامبەرو شەڕی هاوبەش بەدژی تیرۆریزم و بەرنەگرتن بە گەیاندنی یارمەتی مرۆیی.

سێ وڵات لەو ڕاگەیاندراوە هاوبەشەیان دا هەروەها ڕاشیان گەیاند کە هەروا بەردەوام دەبن لەسەر هاریکاری هاوبەش بۆ شەڕ بە دژی تیرۆریزم و بەربەرەکانی لەگەڵ پلانی جیاخوازان و لاوازکردنی سەروەری خاکی سووریاو هەرەشە لەئاسایشی نیشتمانی وڵاتانی هاوسێی بۆوێنە پەلامارە سنوریەکان و دزەکردنە نێو ئەو سنورانە ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ