کانونی دوھەم 28, 2024 15:00 Asia/Tehran

لە سەروبەندی دەیەی فەجر و چل و پێنجەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ یەکەم جار، سەتەلایتبەری سیمورغ سێ سەتەلایتی توێژینەوەیی مەهدا، کەیهانی دوو و هاتفی یەکی پێکەوە بە سەرکەوتوویی خستە سەر خولگەوە.

سەتەلایتبەری سیمورغ کە سازکراوی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، ئەمڕۆ هەشتەمی ڕێبەندان، سەتەلایتی مەهدا و دوو نانۆسەتەلایتی کەیهانی دوو و هاتفی یەکی لە بنکەی ئیمام خومەینی (رە)ـەوە بە سەرکەوتوویی تەواو هاویشت بەرەو خولگەی هێلکەئاسای زەوی.

سەتەلایتی مەهدا سەتەلایتێکی لە ڕیزی سەتەلایتە سووک و  کەمکێشەکانی توێژینگەی گەردوونگەڕیی ئێران دێتەئەژمار کە بە مەبەستی تاقی کردنەوەی زنجیرەسیستەمگەلی گەشەپێدراوی سەتەلایتی داڕێژراوە و ساز کراوە. نانۆسەتەلایتی کەیهانی دوویش لە ڕیزی ئەو سەتەلایتە چوارپاڵوویانەی کۆمپانیای سائیرانە کە هەل دەڕەخسێنن بۆ وەرگرە زەوینییەکان بۆ دیتنەوەی پێگەکان بە شێوەیەکی لۆکاڵ و سەربەخۆ لە سسیتەمە پێگەدۆزەکانی جیهان.

نانۆسەتەلایتی "هاتفی یەک"ـیش، لەو زنجیرە سەتەلایتە چوارپاڵوویانەی کۆمپانیای سائیرانە کە بە مەبەستی سەلماندنی تەکنۆلۆژیای بەدالەی باندی تەسک بە دەکارهێنانی ئینتێرنێتی شت و مەک ساز کراوە.

ئەم هاویشتنە بە هاوکاریی هەوافەزای وەزارەتی بەرەڤانی و وەزارتی پێوەندی و تەکنۆلۆژیای زانیارییەکان بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرا. 

سەرپەیڤ