٤ ئەندامی تیمێکی تیرۆریستی مووساد لە ئێران لەسێدارە دران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i424772-٤_ئەندامی_تیمێکی_تیرۆریستی_مووساد_لە_ئێران_لەسێدارە_دران
بڕیاری یاسایی لەسێدارەدانی ٤ ئەندامی تیمێکی تیرۆریستی ڕێکخراوی سیخوڕی ڕژیمی زایۆنیستی کە ساڵی ڕابردوو و لەکاتی بۆمبدانانەوە لە ئیسفەهان گیرابوون سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەڕیوە چوو.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2024 07:30 Asia/Tehran

بڕیاری یاسایی لەسێدارەدانی ٤ ئەندامی تیمێکی تیرۆریستی ڕێکخراوی سیخوڕی ڕژیمی زایۆنیستی کە ساڵی ڕابردوو و لەکاتی بۆمبدانانەوە لە ئیسفەهان گیرابوون سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەڕیوە چوو.

هاوینی ڕابردوو وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ڕایگەیاند کە تیمێکی سەر بە مووساد کە لەڕێگەی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە بەشێوەی نایاسایی هاتوونە نێو ئێرانەوەو نیازی بۆمبدانانەوەو کردەوەی تێکدەرانەیان لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی جبەخانەی سەربە وەزارەتی بەرگری لە ئیسفەهانیان هەبووە، کە بەرلە جێبەجێکردنی پەلامارەکەیان لەلایەن سەربازە گومناوەکانی ئیمامی زەمانەوە گیراون.

دۆسیەی ئەو چوار ئەندامە سەرەکیەی ئەو تیمە لەدوای لێکۆڵینەوە بەئامانجی تاوتوێ بەڕیکرایە دادگای شۆڕشی ئیسلامی و دواجار لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵ دا بڕیاری یاسایی لەسێدارەدانەکەیان بەتۆمەتی هاریکاری هەواڵگری ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیستی دەرکرا.

ئەو دۆسیە لەدوای داخوازی بۆ مۆڵەتی پێداچوونەوەیەکی تر دیسانەوە لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە تاوتوێ کراو لقێکی ئەو دیوانە هاوکات لەگەڵ بەرپەرچدانەوەی داخوازی ئەو تۆمەتبارانە، بڕیارە یاسایەکەی پشتڕاست کردەوەو ئەو حوکمەش بۆ هەر چوار کەسەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جێ بەجێ کرا.